دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
بە مەبەستی برەودان بە رەوتی وەرزشی و زامنكردنی بوونی یاریزان بۆ داهاتووی یانەی چۆمان، دوو پسپۆڕی وەرزشی دەڤەری باڵەكایەتیی بانگەوازی دامەزراندنی فێرگە دەكەن.
بوونی فێرگە رۆڵێكی گرنگی ھەیە لە پێگەیاندنی وەزشكاری بەتوانا، كە ئەبنە بناخەیەكی پەروەردەی دروستكردنی یاریزان.
عومەر عەلی و رامان عومەر بڕیاریانداوە بۆ وەرزی هاوین پێشوازی منداڵان لە تەمەنی جیاواز بكەن، بۆ ئەوەی لە فێرگەیەكی رێكخراوی تۆپی پێدا ئاستیان بەرەو پێش ببەن.
مەرجەكانی وەرگرتنی فێرخوازانئەو دوو پسپۆڕەی وەرزش ئاماژەیان بە مەرجەكانی وەرگرتنی فێرخوازانكردووە لە چەند خاڵێكدا چڕ دەبنەوە.
١- بە دوو گەڕ راهێنانەكان ئەكرێن لە تەمەنی (6-10) بەجیاواز و تەمەی (11-17)بە جیاواز.
٢- راھێنانەكان لە ھۆلی یانەی وەرزشی چۆمان و یاریگەی یانەی وەرزشی چۆمان دەكرێن.
٣- مەرجە ئارەزوومەند(فێرخواز) بەر لە وادەی دەستپێكردنی فێرگەكە ناوی تۆمار كردبێت .
٤- لە (٢٥/٥/٢٠٢٣) تاكوو (٣١/٥/٢٠٢٣) ناوكان تۆمار دەكرێن، شوێنی ناو نوسین لە ھۆلی یانەی وەرزشی چۆمان رۆژانە كاتژمێر (٤) ئێوارە دەبێت.
كردنەوەی فێرگەی تۆپی پێ، سوودمەندە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی تۆپی پێی لە كوردستان، پێگەیەكی بەھێزی جەماوەری ھەیە، لە ئێستاشدا كردنەوەی فێرگە بۆتە دیاردە لە شارەكانی كوردستان لەلایەن یانەكان گرنگی پێ دەدرێت، پارێزگای ھەولێر پشكی شێری بەركەوتووە لە كردنەوەی فێرگەی تۆپی پێی بۆ سەرجەم ئاستەكانی تەمەن.