زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی بڕیارە هەردوو بهڕێوەبەری باجی دەرامەت و باجی خانوو بەرەی سۆران بگۆڕدرێن و دوو كەس لە شوێنیان بە فەرمی دەست بەكاربن.
لای خۆیەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” بڕیارە هاوار رەشید ئەسعەد، لە شوێنی حسێن حالی مەجید، بەڕێوەبەری باجی خانووبەری سۆران دەست بەكاربێت”.
گووتیشی: ” هەروەها حاجی شاهین حاجی، وەك بەڕێوەبەری نوێی باجی دەرامەتی سۆران، لە شوێنی جەبار قەرەنی بكرێتە بەڕێوەبەری نوێ.