بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ و دووسبەی بەگشتی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی دووشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور ھەندێك كات نیمچە ھەور ئەبێت، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ٥-١٥كیۆمەتر ە كتژمێرێكد لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە، سبەینێ بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو (ھەولێر ٣١، سلێمانی ٢٩، دھۆك ٣٠، ھەڵەبجە ٣١، كەركوك ٣٤، گەرمیان ٣٦).
هەروەها باسی لەوەكردووە، لەئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەكی نوێی گەرما لە باكوری ئەفریقاوە لە دوو سبەی سێشەمەوە تا كۆتای ئەم ھەفتە پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی زیاتر بەراورد بە سبەی بەرزدەبنەوە.
وەك ئاراس جەبار وتویەتی لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی لەسەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆك و ھەڵەبجە لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٥ پلە ئەبێت ، لەسەنتەری ھەولێر و كەركوك لەنێوان ٣٥ بۆ ٣٧ پلە ، لەناوچەكانی گەرمیان لەنێوان ٣٩ بۆ ٤١ پلە ، ھەر لەگەڵ كاریگەری ئەم بارستە ھەوایەدا بڕێك شێ دەگاتەوە ناوچەكانمان ئەگەر ھەیە لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگ بارانێكی كەم لەھەندێ ناوچەدا بەتایبەت ناوچە شاخاویەكان ببارێتەوە لەگەڵ چالاكبوونی ھەورە بروسكە .