مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بۆ ئەمساڵ بەرنامەو پلانی باشمان هەیە، بۆ قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەکی بارزان – سەڤرە کە ٤کم ماوە و نۆژەنکردنەوەی رێگەی بەری نزار، دروستکردنی ئاوەڕۆ بۆ شارۆچکەی بارزان و بلێ، دانانی چەند محاویلەیەک بۆ چارەسەری بارزۆری کارەبا لە ناوچەکە و چەندین پرۆژەی دیکەش لە پلان دان ئەگەر حکوومەت رەزامەندیان لەسەر بدات.
بەشیر محیەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، گووتیشی:” پرۆژەی ئاوی بارزان لە سنوورەکەمان، یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە٢١- ٥-٢٠١٣ لە لایەن نێچیروان بارزانی بەردی بناغەی بۆ دانراوە و کارەکانیش بە شێوەیەکی باش بەڕێوەچوون تا ساڵی ٢٠١٩ و ٪ ٧٦ پرۆژەکە تەواو کرابوو، بەڵام ئەو کات بەهۆی شەری داعش بووە هۆی راوەستانی پڕۆژەکە، دواتر بەهۆی هەوڵی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، توانرا لە ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە پرۆژەکە بکرێتەوە و ئێستاش لە قۆناغێکی زۆر باشدایە، توانیانە کۆمەڵگەی وڵاتژێری و گوندی هەمدلا و رەزیان، هەڤنکا، بیرا کەپرا، سەڤرە، بە تەواوەتی تۆڕەكانی ئاوی ناوخۆیی، ناو گوندەکان تەواو بکەن و ئێستاش لە ریشە و هۆستان کاردەکەن، ٪٩٠ کارەکان تەواو کراون”.
دەشڵێت ” بە گشتی ئەو پڕۆژەیە گرنگییەکی زۆری هەیە، هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو بكرێت، بۆ خزمەت هاووڵاتیانی سنووری ناحیەی بارزان، بەمەش کێشەی کەم ئاوی و تانکەری بە یەکجاری چارەسەر بکرێت.