ن / راسید حمید بالکی
ناوی بەغداد لە لایەن مێژوو نووسان
ناوی بەغدا لە چیەوە هاتوو ؟ کی لیسترتج ڕۆژهەلاتنناس دەلێت (( ناوێکی فارسی بە بغ+ داد واتاکەی (عیطة اللە) بەخششی خوا یان (امسعا اللە) خوا دایمەزراندووە (بغ) واتا اللە (داذ یان داد) واتاکەی دایمەزراندن. مێژوو نوس المسعودی دەلێ (( ناوەکەی ئارامیە بەمانایی( بیت الغنم) واتا مالی مەر ومالات دێت. ٲبو جەعفەر ناوی نا شاری (المدینە ئاشتی) شاری ئاشتی و (جنة الخلد) بە هەشتى نەمر (وادي دجلة) شیان پێ دەگۆت یان (وادی السلام ) کە مێژوو نوس الختیب البغدادی ناوی هێناوە. وە یان لە ناوی خوا (السلام ) هاتووە. شارەکە چەندین ناو لێکدانەوەی تری هەیە وەکو الزورائ بیری قول (کوانە). المدورە بازنەی بەهۆی کەوانەی پلان و نەخشەکەی( المدینە المنصور) کە بەناوی ابو جەعفەر مەنصور کراوە. جگە لەوانە ناوێکی دیکەی هەیە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی حامەموورابی باس لە ناوی شارێک کراوە بەدارشتەی (بکدادو) وە نوسراوێکی گڵێنەی کە بۆ چاخی کاشیەکان دەگەرێتەوە باس لە شوێنی بەغدا کراوە بەناوی ( بکدادی)هاتووە.
ئاسودەنەبوون و دڵنیا نەبوونی خەلیفە ٲبو جەعفەر مەنصور بوو لەروویی سیاسی لە هاشمی کوفە و ئەنبار بە هۆی نەبوونی پارێزگارکردن و نزیکی لە کوفە عەلەویە شیعەکان.
ئاوەدان کردنەوەیی هەردوو لای دیجلە لە ناوچەکەیدا کە چوار ناوچەی بەپیتی کشتوکالی لێ بوون (بوق و کلودای وقتریک وبادوریا ) کە ناوچەیەکی کشتوکالی بوو بۆ فەراهەم بوونی خۆراک بەئاسانی بە هۆی ئاو. ناوچەکە کە تبووە ناوەراستی عێراق کە مێژوو نوسان دەلێن یەکێک لە نزیکەکانی بە جەعغەری ( تۆ لە ناوەراستی بەصرە و واست و کوفە الموصل و سواد مەککە و نزیکی لە ووشکایی و دەریایی و چیا.
بایەخەکەی ناوچەکە لە ڕووی بازرگانی کە بازرگانەکان لە هیند و چین دەهاتن بۆ ناوچەکە لە رێگەی دەریا لە رێگەی بەصرەوە وبازرگانەکانی ڕۆم و شام و جزیرەش کەشتیەکانیان لە دیجلە و فورات تێپەردەبوون ناوچەکە بەرووبار و کەنالەئاویەکان کەوتبوو نێوان دیجلە و فورات و شوێنگەیەکی ستراتیژی گرنگی هەبوو (( کەسێک بەخەلیفە وتبوو تۆ لە نێوان ڕووبارەکانی ، دوژمن پێت ناگات تەنها لە رێگەی پردە نەبی تۆ دەتوانی پردەکە بڕووخێنی دوژمن پێتناگات)) لە باربوونی کەش و هەواکەی خۆشی ئاو هەواکەی مامناوەندی بوونی بەبەڕاورد بە کوفە وئەنبار.
ماوەی بنیادنانی شارەکە چوار سالە لە سالی ۱٤٥ تا ۱٤۹ بووە.
١ -دوای دیاری کردنی نەخشەو کێشانی نەخشەی شارەکە بریاریاندا کە پەمۆ دابنێن وەک گەچی ئێستا بەکاریان هێنا دواتر ئاگریان تێ بەردا پاشان دەست کرا بە هەلکەندنی بناغەی شارەکە.
٢ -ئەو ماددانەی لە بنیاند نانی شارەکە سوودی لێ وەرگرتووە دار و قامیش تاتە قوری بەکار هێناوە.
٣ -چەندین ئەندازیار و دارتاش و بیناساز و خەلکی زانا لە بنیانەر و رووپێو و کارساز خاوەن شاڕەزایی لە خەلکی شام و کوفە بەێر و کاریان تێدا کردووە.
٤ -جیاکردنەوەی شوێنی دانیشتوانەکانی لە فەرمان ڕەوا و کاربەدەستان. ڕووبەرەکەی ۱۷.۷۷۱ مەتر بووە بەپێی یەکێک لەسەرچاوەکان.
٥ -نزیکەی سەد هەزار کرێکار کاریان تێداکردووە هەرچەندە زیادەرۆی تێدایە، بەلام ئەم ژماریە مێژوونوسان ئاماژەیان پێداوە.
٦ -چوار دەرگایی هەبوو لەهەر دەڕگایەکیش پاسەوانێ تایبەتی هەبوو ، دەرگاکانی هەمووی ئاسن بوون.
۷ -بازارەکانی خستەدەرەوەی شارەکە گەڕەکی کەرخی دروست کرد ، ئەو خەلکانەی جێنشین بوون پێیان دەوترا نێوان هەردوو شوورە.
۸ -لەدوای شوڕەیی دووەم شووڕەی سێیەم دروستکرا لە نێوان دووەم سێیەم گۆڕەپانێکی زۆر فراوان هەبوو.
۹ -لە دەرەوەی شورەی سێیەم چاڵێکی هەڵکەند، لە چوار لای کۆشکەکە شەقام دەستی پێدەکرد هەرسێ شوورەکانی دەبڕی هەموو دەرگایی بۆ دروستکرابوو.
۱۰ -لە ناوەراستی شارەکەی کۆشکی و تەلاری خۆی بنیادنابوو ، لە تەنیشتی مزگەوت هەبوو ، شوێنی نیشتەجێبوونی زۆر بەرز بوو دەیی توانی چاودێری خەلککەی بکات و لە دەوریدا خانووەکانی بنەمالەی عەباسی بنیادنا پاشان دیوانەکانی دەولەت وەک ( نامە ، خەرج ، بیت المال، کۆگایی چەک).
۱۱ -خەرجی شارەکە ((٤۰۰۰۸۳۳)) دیرهەم بوو.
چوار دەرگایی هەبوو:
۱ -دەرگایی شام لە باکووری خۆرئاوا.
۲-دەڕگایی بەصرە باشووری خۆڕهەلات.
۳-دەرگای خۆراسان لە باکووری خۆڕهەلات.
٤ -دەڕگایی کوفە باشووری خۆڕئاوا.