زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، ڕایگەیاند: لە 24 كاتژمێری رابردوو نزیكەی 16 ملم باران لە مێرگەسۆر باریوە، كۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵ گەیشتووتە 993 ملم باران، ئەمە لە كاتێكدایە ساڵی رابردوو زیاتر باران باری بوو.
محەمەد مێرگەسۆری، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوو 16 ملم باران باریوە، كۆی گشتی باران و بەفربارین ئەمساڵ گەیشتە 993 ملم باران و 98 سم بەفر، ساڵی رابردووش تا ئەمڕۆ 1080 ملم باران و186سم بەفر باریبوو، پێراریش تاوەكو ئەمڕۆ 1035 ملم باران و58 سم بەفر باریبوو.