ن / باران سەعید حاجی
چەمكی لێدان:
لێدانی ئافرەت لەلایەن ھاوسەرەكەیەوە، بریتییە لە ھەر كردەوەیەك كە ئازار بە جەستە و دەروونی ئافرەت بگەیەنێت .
لە ھەرێمی كوردستان پێچەوانەی عێراق، توندوتیژی و لێدانی ئافرەت و ئەندامانی دیكەی خێزان، رێگە پێدراو نییە. بەپێی خاڵی 12ـەھەمی ماددەی دووەم، لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، ژمارە 8ـی ساڵی 2011 ، لێدانی تاكەكانی خێزان و مناڵان بە ھەر بیانووێك، رێگە پێدراو نییە و تاوانە. ئافرەتیش ئەندامێكی خێزانە و ناكرێت بە ھیچ بیانووێك پیاوەكەی لێی بدات و جەستەیی و دەروونی ئازاری بدات.
لێدانی ئافرەت لە یاسای سزاكانی عێراق و بەراورد كردنی بە ھەرێمی كوردستان:
سزای لێدانی ئافرەت بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
بەپێی ماددەی حەوتەم، لێدانی ئافرەت و جۆرەكانی دیكەی توندوتیژی، بۆ ماوەیەك سزای بەندكردن دەیگرێتەوە كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێت و لە سێ ساڵیش زیاتر نەبێت و بە پێبژاردنێك كە لە یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بە یەكێك لەو دوو سزایە .
لەبارەی یاسای سزاكانی عێراقیشەوە، لە ماددەی 41 دا ئاماژە بەوە دەكات، ئەگەر لێدان بە مەبەستی تەمبێكردن بێت، نابێتە تاوان، لەو روانگەیەشەوە، و ئەو دەقەشی لە شەریعەتی ئیسلامەوە وەرگرتووە، خوای گەورە دەفەرمووێت:
(ۆاللاتِی تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِڤُوهُنَّ ۆاهْجُرُوهُنَّ فِی الْمَچَاجِعِ ۆاچْڕبُوهُنَّ فَإِنْ أَگَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَڵیْهِنَّ سَبِیلاً إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِیّاً كَبِیراً ) النساو / 34 .
واته: ئهو ئافرهتانهی كهئێوهترسی ئهوهتان لێیان ههیهكهسهرپێچیتان بكهن و بهقسهتان نهكهن و گوێڕایهڵیتان نهكهن ، ئهوهئامۆژگاریان بكهن ، ئهگهر ئامۆژگاری سوودی نهبوو لهجێگادا پشتیان تێ بكهن و جێگایان لێ جیا بكهنهوهو لێیان دووربكهونهوه، ئهگهر ئهویش سوودی نهبوو ، وه لێیان بدهن بهڵام (چربا غیر مبرح) نهشوێنێكی بشكێنی، وهنهشوێنهواری دیار بێت، وهنهخوێنی لێبێت، تهنها بۆ ئهوهی كهبزانێ تۆ لێی تووڕهی بۆ ئهوهی كهئیصڵاحی بكهی.
بەڵام لە ھەرێمی كوردستان رێگە بە لێدانی ئافرەت نەدراوە، بەڵكو بە یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2001 لە ماددەی یەكەمدا، ئەو ماددەیەی یاسای سزادانی عێراقی ھەموار كردووەتەوە و (ژن)ی بەدەر كردووە لە دەقی تایبەت بە رێدان بە لێدانی ئافرەت بە مەبەستی تەمبێكردن.
لە ماددەی 409 ی یاسای سزاكانی عێراقیدا، رێگەی داوە بە كوشتنی ژن لەلایەن مێردەكەیەوە لە حاڵەتی بینین بە زینا، واتە جوتبوون لەگەڵ پیاوێكی دیكە، بەڵام لە ھەرێمی كوردستان ئەو ماددەیە لەكار خراوە بە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2015 ، ئامانجیش لەو لەكارخستنە وەك لە یاساكەدا ئاماژەی بۆ كراوە، لەپێناو چەسپاندنی دادگەری و ھێنانەكایەی كۆمەڵگایەكی دوور لە توندوتیژی و جیاكاری رەگەزییە.
لە ماددەی 377 ی یاسای سزاكانی عێراقیدا، لە برگەی یەكەم سزای حەبسكردنی بۆ ئەو ژنە بڕیوەتەوە كە زینای ئەنجامداوە، بەڵام باس لەوە ناكات ئەو زینایە لە ماڵی ھاوسەرگیری بێت یان دەرەوە، بەڵكو لە ھەر شوێنێك ساخ بووەوە كە زینا ئەنجامدروە، بە حەبسكردن سزا دەدرێت. لە بڕگەی دووەمدا پیاوی زیناكار بە ھەمان سزای ئافرەت سزا دەدرێت، ئەگەر زیناكە لە ماڵی ھاوسەرگیری بێت، بەڵام ئەگەر لە دەرەوە بوو، رێگەی پێدراوە، بەڵام لە كوردستاندا بە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2001 بڕگەی دووەمی ماددەی 377 ی ھەڵوەشاندووەتەوە و مێردی زیناكار و ئەو ئافرەتەش كە زینای لەگەڵدا كردووە، بە ھەمان سزای ئافرەت، سزا دەدرێن، جا زینا یاخود جوتبوونەكەیان لە ھەر كوێیەك بێت. واتە لە ھەرێمی كوردستاندا بە ھەر بیانووێك بێت، رێگە بە لێدان یاخود كوشتنی ئافرەت نەدراوە.
- ئەو سزایانەی پەیوەستن بە لێدان لە یاسای سزاكانی عێراقی
ماددەكانی ( 412، 413، 414) ئەو ماددانەن كە باس لە لێدان دەكەن بە شێوەیەكی گشتی و دەكرێت لێدانی ئەندامانی خێزان و ھاوسەرانیش بەو ماددەیە دادگایی بكرێن، لە ئەگەری لێدان، بەڵام ئەوە لە كاتێكدایە ئەگەر یاسایەكی تایبەت نەبێت بابەتەكەی رێكخستبێت، قاعیدەیەكی قانوونی ھەیە دەڵێت (الخاص یقید العام) ، بۆیە مادام یاسایەكی تایبەت ھەیە لە كوردستان بە ناوی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان، دەقەكانی یاسای سزاكانی عێراقی كاریان پێناكرێت لەو بابەتەدا، مەگەر وەك لە یاساكەدا ئاماژەی بۆ كردووە، ئەگەر لە یاسایەكی دیكە سزاكەیان توندتر بێت، ئینجا كاری پێدەكرێت. ئەگەر سزاكەیان سووكتر بوو یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە ھەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت .