ن / شەهریڤان سالح
میرنشینی شەدادی یەکێکە لە میرنشینە کوردییەکان کە لەماوەی سەدەکانی ناوەراست لەسەردەمی دەسەلاتی دەولەتی عەباسی و سەلجوقییەکان و بوبهییەکان دورست بوو،میرنشینی شەدادی ٣٤٠ك/٩٥١زدامەزرا،سەرۆکی تیری ڕەوادی محەمەد شەدادی دەوڵەتی شەدادی کوردی دامەزراند،ئەم میرنشینە سنورێکی فراوانی گرتەوە کە تاکو شاری گەنجە و ئازەربایجان لەخۆ دەگرێت،لەسەردەمی ئەم میرشینە لە رۆژهەلاتی کوردستان میرنشینی شەدادی دامەزرا،لەباکوری کوردستان میرنشینی مەروانی،لە باشور میرنشینی حەسنەوی هەبوون،ئەم سێ میرنشینە هاوسەردەم بوون،دەوڵەتی شەدادی لە رووی کەلتوری و هونەری زۆر پێش کەتووبووە،ئەم میرنشینە لەلایەن دەولەتی سەلجوقی لە سالی ١٠٨٨زاینی لەناوچووە،
زاراوی میرنیشینی شەدادی (شەداد)دەگەرێتەوە بۆ ناوی کەسایەتێکی شاری(دوین)و سەرۆکی تیرەی(شەدادی)ی سەر بە هۆزی(ڕەوەندی)ی کوردی هەرێمی ئاران بوو،کە لەسەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی و سەدەی دەیەمی زایینی سەرۆکی ئەو تیرەیە بوو،بەلام دەرکەوتنی وەک ناوی دەسەلاتێک بۆ(محەمەدی کوری شەداد کوری تەرتەق)دەگەڕێتەوە،کەتوانیی لەسالی(٣٤٠ك/٩٥١ز)شێوەزێک لە دەسەلاتی سیاسی لەشاری(دوین)دابمەزرێنێت،بەمەش ناوی ئەم میرنشینە بەناوی باوکی دامەزرێنەرەکەیەوە ناونرا،(شەداد).
هەلکەوتەی جوگرافی میرنشینی شەدادی،ئەم میرنیشنە لەهەرێمی(ئاران)دامەزرا،هەرێمی(ئاران)یەکێکە لە پێنج هەرهمە کوردییەکان کە شوێنی رەسەنی کوردەکان نەبوە بەلام کوردەکان توانیویانە دەسەلاتێدا دورست بکەن،میرنشینی شەدادی لەم هەرێمە لەنێوان هەردوو هەرێمی(ئازەربایجان و ئەرمەنستان)دامەزرا.سنوری هەرێمی(ئاران)لەبەری خۆرهەلاتەوە(دەریاچەی خەزەر)ولەبەری خۆرئاوا(ئەرمەنستان و ولاتی گورجییەکان)و لەبەری باکوورەوە(زنجیرە چیای قەفقاز)و لەبەری باشوور و باشووری خۆرهەلاتیشەوە(ڕووباری ئاراس)بوو،بەگشتی هەلکەوتەی جوگرافی ئەم میرنشینە کەوتبووە بەشی باکوری خۆرهەلاتی خاکی کوردستان،کەئەمرۆ ئەم ناوچەیە لەنێوان کۆماری(ئازەربایجان و ئەرمەنستان)دا دابەشکراوە،ئەم هەرێمە چەندین شاری گرینگی هەبوو،کە شەدادییەکان لەماوەی دەسەلاتیان فەرمانرەوایەتیان کردوە،لەگرینگترین،شارەکانی(بەردغە،دوین،گەنجە،بیلتان،دەربەند،تەفلیس،وورپان،بەردیج،شەمکور،شابران،باکو،شیروان،ئانی)بوون،هەروەها ئەم میرنشینە لەڕووی تۆپۆگرافیشەوە ناوچەیەکی شاخاویی سەختی سارد بوو،هۆکاری ساردی ئەمەش بوونی زنجیرە چیاکانی قەفقاز لەبەری باکووری و ئەرمەنستان لەبەری خۆرئاوای بوو،ئەو زنجیرە چیانانەش سەرباری ئەوەی سروشتێکی جوانیان بە هەرێم و میرنشینەکە بەخشیبوو،ناوچەکانی ئەم میرنشینە هەمیشە لە ژێر هێرشی تورکە خەزەرییە بتپەرست و رووسە مەسیحییەکان لەبەری باکوور و بێزەنتیە مەسیحییەکان لەبەری خۆرئاوا پاراستبوو،(رووباری ئاراس)لەبەری باشور و باشوری خۆرهەلات،مئرنشینی شەدادی وەک هەر دەسەلاتێکی مێژوویی دەرئەنجامی کۆمەلێك هۆکاری ناوەخۆیی و دەرەکی دامەزرا،گرینگترین ئەو هۆکارانە(لاوازی خەلافەتی عەباسی،لاوازی دەسەلاتدارێتی لە هەرێمی ئازەربایجاندا،ڕژێمی هۆزایەتی و کورد،هەڵکەوتەی جوگرافی هەرێمی ئاران)ئەمانە کۆمەلێك هۆکاربوون بۆ دامەزراندنی ئەم میرنیشنە،لەم میرنشینەدا چەندین میر فەرمانرەوایەتیان کردوە،لەگرینگترین میرەکانی ئەم میرنشینە میر(لشکری٣٤٤-٣٦٨ك): یەکێکە لە گرینگترین میرەکانی میرنشینەکە دادەنڕێت،چونکە لە ماوەی دەسەلاتیێدا بایەخێکی زۆری بە کاروباری ناوەخۆی میرنشینەکە داوە،بەتایبەت لایەنی ئابووری،سیاسی،کۆمەلایەتی،کارگێری،لەکارە گرینگەکانی فراوانکردنی سنوری شەدادیەکان بووە،یەکێکی تر لە میرەکانی ئەم میرنشینە میر(مەرزەبان٣٦٨-٣٧٥ك):ئەم میرە لە(٣٦٨ك) دەسەلاتی وەرگرت،بەلام ئەم میرە لە فەرمانرەوایەتی سەرکەوتوو نەبوە بەهۆی کەمی شارەزای وخەریك بوون بە ژیانی رابوردن پشتگوێخستنی کاروباری ولات،بۆیە سەردەمی ئەم میرە بەسەردەمی لاوازی مێژووی میرنشینەکە دادەنڕێت،هەروەها میر(فچلون٣٧٥-٤٢٢ك)لەگرینگترین و ناودارترین میرەکانی میرنشینەکە،لەماوەی فەرمانرەوایەتیەکەی بەسەردەمێکی گرینگ بۆ میرنشینی شەدادی دادەنرێ،بەحوکمی ئەوەی کەسایەتیەکی ئازاو بەهاێز و لێهاتوویی هەبووە،ئەم میرنشینە بەهەمان شێوەی میرنشینەکانی تری کوردی پەیوەندی لەگەل هێزەکانی تری سەردەمی خۆی هەبووە لەوانە(عەباسییەکان،بوەیهییەکان،سەلجوقیەکان)وە پەیوەندی هەبوە لەگەل میرنشینە کوردیەکانی سەردەمی خۆی وەك میرنشینی(ڕەوادی،مەروانی)،بەگشتی پەیوەندیەکانی لەگەل هێزەکان باش بووە،رۆلی ئەم میرنشینە لە مێژوودا رۆلی سەرەکی ئەم میرنشینە لەم قۆناغەدا بۆ چەند لایەنێک دەگەرێتەوە.لایەنێکیان بۆ خودی خۆی،کەتوانیی بەو توانا سیاسی و سوربازییەی خاوەنی بوو،بەرگری لە هەر شالاوێکی داگیرکردن بکات،لایەنی دوومیش ئەوەبوو کەبەهۆی ئەوانەی خاوەنی بوو،توانی میرنشینەکە لەسەر پێی خۆی ڕێکبخات،لەم بواردا کاتێک(فەزلون کوری موحەممەد)سالی ٤٢١ك-١٠٢٩ز)دوو هێرشی سەرکەتووی بۆ سەر ناوچەکانی جۆرجیا و تورکە خەزەرییەکان ئەنجامدا،کەئەمەش نیشانەی توانای سەربازی و هونەری جەنگی ئەوان بوو،لەکاتێدا بەردەوام ئەم هێزانە مایەی کێشە و شالاوی بەردەوامبوون بۆ میرنشینەکوردییەکانی ئەم سەردەمە ،هەروەها (ئەبوسوار شارو کوری فەزلون)سەرەرای بەرگریکردن لەشالاوی سەلجوقیەکان بۆ سەر هەرێمی ئاران،چەندین شالاوی بێزەنتی و ئەرمەنەکانی تێکشکاند،هەرێمی ئاران بوو پێی کەوتبووە سەر ڕێگای کاروانی بازرگانیی نێوان هەردوو هەرێمی(ئازەربایجان و ئەمەنستان)بوو،بەرەو ناوچەکانی جزیرەو دیاربکرد،بۆیە دەرامەتێکی ئابووریی باشی بۆ میرنشینەی شەدادی دەرخستنی بایەخی ستراتیژیی هەرێمەکەومیرنشینەکەی فەراهمکردبوو،ئەگەر باس لە لایەنی شارستانیەتی ئەم میرنشینە بکەین،سیستەمی حوکمرانی میرنشینەکە پشتاوپشت بووە،میری فەرمانڕەوا دەسەلاتێکی فراوانی هەبووە،لە سەرپەرشتی کردنی سوپا وشەر و ڕاگرتن و بەرپاکردنی،هەروەها مۆرکردنی ئاشتی و سەرباری بەرێوەبردنی کاروباری ولات،لەنێو میرنشینەکە چەندین پلە هەبوون،لەلایەنی سەربازی زۆر گرینگیان بە(پغور)داوە،لەگەل قەلاو دژەکان،سەبارەت هۆکارەکانی رووخانی ئەم میرنشینە ئەوانی رۆلیان هەبوو لە لاوازکردن و رووخانی ئەم میرنشینە،چەند هۆکارێک بوون هۆکاری ناوەخۆیی و دەرەکی بوون،هۆکاری ناوەخۆیی تێکچوونی شیرازەی خێزان و بنەمالە بوو،خودی ئەم هۆکارەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستێوەردانی هێزی دەرەکی،لەوانە میر(مەرزبان)لەسالی(٣٧٠ك-٩٨٥ز)لەلایەن فەزلونی برایەوە بکوژرێت،(لەشکر)یش لەسالی(٤٢٥ك-١٠٣٤ز)موسای باوکی کوشت،ئەم هۆکارانەش مایەی دەرکەوتنی لاوازی میر بوون،هۆکاری دەرەکیش شالاوی بەردەوامی ڕووس و تورکە خەزەرییەکان لەبەری باکوور و بێزەنتییەکان لەبەری خۆرئاوا و سەلجوقییەکان لەبەری باشوور،هەڕێمی ئارانیان کردبووە گۆرەپانی شەروباجی ئەو شەرانەش دانیشتوان و حکومەتەکانی تر دەیان دا،دەبووە هۆکاری وێڕانکردنی ناوچە سنوورییەکان و تێکدانی ئاسایشی ولات،حەم هۆکارانە رۆلیان هەبوو لە لاوازکردن و رووخانی میرنشینەکە،بەلام لەگەل ئەوەشدا دوو بۆچوون هەبوون سەبارەت بە لەناوچوونی میرنشینەکە،بەپێی هەندێك لەمیژوونووسان کۆتایی میرنشینەکە دەگەرێنەوە بۆ سالی(٤٦٨ك) لەلایەن مەلیك شای سەلجوقی کە هێرشێکی گەوری کردە سەر شاری دوین،هەندێکی تر لە مێژوونوسان پێیان وایە کۆتایی میرنشینەکە لەسالی(٥٩٥ك)بوە لەلایەن مەغۆلەکان،بەلام بەپێی سەرچاوە مێژوویەکان ئەم میرنشینە لەلایەن سەلجوقییەکان لەسالی١٠٨٨زاینی لەناوچووە