توانا فەریق
عەلەویەکان گروپێکی شیعەی دوانزە ئیمامین،بیر و بۆچوونیان وایە پێغەمبەر محەمەد (د. خ ) لە دوای خۆی ئیمامی علی بۆ ڕابەرایەتی و پێشەوایەتی موسڵمانان هەڵبژاردووە،وە جگە لە ئیمامی عەلی بێڕێزی و قسەی نەشیاو بە سێ خەلیفەی ڕاشدین دەڵێن کە بریتین لە (ئەبوبەكر سدیق، عومەری كوری خەتاب، عوسمانی كوری عفان.).
بزوتنەوەی عەلەویەکان لە سەردەمی ابو جعفر:
عەبباسیەکان لە سەرەتایی بانگەوازیەکەیان توانیان شیعە عەلەویەکان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن ئەویش لەڕێگایی ئەوەی کە بانگەوازیەکەیان بەناوی بنەماڵەی هاشمی بوو ، بۆیە عەلەویەکان ڕۆڵێکی گرینگیان بینی لە دەوڵەتی عەبباسی و ڕووخانی دەوڵەتی ئومەوی سەرخستن و بەدیار خستنی دەوڵەتی عەبباسی لە گۆڕەپانی سیاسی و شارستانی، بەڵام دەوڵەتی عەبباسی خیانەتێکی گەورەیان لە شیعە عەلەویەکان کرد بۆچی؟چونکە بنەماڵەی (علی و عباس) وا ڕێککەوتبوون لە دوای لەناوبردنی دەوڵەتی ئومەوی دەوڵەتەکە بەناوی بنەماڵەی (علی) بێت، چونکە ئەوکات عەلەویەکان لە عەبباسیەکان بەهێزتر بوون.
عەبباسیەکان دەوڵەتێکیان دامەزراند بەناوی بنەماڵەی خۆیان، ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونی عەلەویەکان، بەڵام دیسانەوە عەبباسیەکان بەڵێنیان بە عەلەویەکاندا لەدوای خەلیفە (ابو العباس السفاح)، (محمد ذو النفس الذکیە)ی سەرکردەی عەلەویەکان بێننە سەر دەسەڵات،بەڵام لە دوای مردنی (ابو العباس)،خەڵکی بەیعەت دەدەن بە (ابو جعفر المنصور) دەیکەن بە خەلیفەی دووەمی دەوڵەتی عەبباسی. بۆیە عەبباسیەکان بەهۆی ئەوەی عەلەویەکانیان بێ بەشکردن لە مافی خیلافەت و دووچاری چەوسانەوە و تەنانەت لەناوبردنیان بردن، دواجار شیعە عەلەویەکان هەڵسان بە شۆڕش و یاخی بوون لە دژی دەوڵەتی عەبباسی. (ابو جعفر المنصور) زۆر بە باشی دەیزانی کە بنەماڵەی عەلی هەر دەست دەکەن بە شۆڕش و یاخی بوون دژی دەوڵەتی عەبباسی ،بۆیە (ابو جعفر) زۆر بە وردیی و وریایەوە چاودێری دەکردن و بە دواداچوونی بۆ یان دەکرد هەوڵی دەدا جموجۆڵەکانیان بوەستێنێ و لەناویان ببات و لەناو بردنێکی تەواو و لەسەر گۆڕەپانی سیاسی نەیان هێڵێت.
یەكەمین کەس کە هەڵسا بە شۆڕش و یاخی بوون بەناوی (محمد کوڕی عەبداللە کوڕی حسن کوڕی حسن کوڕی علی کوڕی ابو الگالب). ناسراوە بە (محمد ذو النفس الذکیە) واتا نەفسێکی پاک، ئەم کەسایەتییە کەسێکی لە خوا ترس و دیندار بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی عەبباسیەکان زوڵمیان لێکرد لە هاتنە سەر دەسەڵات و بوون بە خەلیفە، بۆیە لەگەڵ ابڕاهیمی برای دەستیان دایە جڵەوی شۆڕش و یاخی بوون لە دژی دەوڵەتی عەبباسی ،(محمد ذو النفس الذکیە) لە سەرەتای ((مانگی ڕەجەب سالی ۱٤٥ ک /مانگی ئاب سالی ۷٦۲ ز)). لە (مەدینە) بانگەوازیەکەی خۆی ئاشکرا کرد و نازناوی (ٲمیر المۆمینین) لەخۆی نا لەکاتێکدا وا لەگەڵ ابڕاهیمی برای ڕێککەوتبوو کە ئەویش لە شاری(بەصرە)لەگەڵ خۆی دەستبکات بە شۆڕش دژی (ابو جعفر) بۆچی ویستی لە بەصڕە و مەدینە شۆڕش بکا؟ چونکە مەبەستی ئەوەبوو، کە شۆڕش و بزوتنەوەکە زۆر فراوان بیت ، بۆ ئەوەی بتوانن بارودۆخی خەلیفە زۆر ئاڵۆز بکەن تەنگی پێ هەڵچنن، بەڵام هەردوولا بەیەکەوە شۆڕشیان ئەنجام نەدا بۆچی؟ چونکە ئیبراهیمی برای نەخۆش کەوت نەیتوانی شۆڕش بکات. هەروەها کاتێک خەلیفە هەواڵی ئەم شۆڕشە دەبیستێ خەریکی دروستکردنی شاری بەغدایە، بۆیە خەلیفە دەیەویست لەڕێگای دیبلۆماسی ئەم شۆڕشە دابمرکێنێ، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
بۆیە (محمد) سەڕەڕای کە برای نەخۆش بوو، سوور بوو لەسەر ئەوەی کە شۆڕشەکەی خۆی بکا بەبێ براکەی. بۆیە سەرەتا هەڵسا خەندەقێکی گەورەی لە دەوراو پشتی شاری مەدینە لێدا. بۆ بەهێز کردن وقایم کردنی شوێنی شۆڕشەکەی، بەم شێویە شەڕ لە نێوانیان ڕوویدا، سەرکردەی خەلیفە عیسا کوڕی موسا)ی ڕاسپارد بۆ جەنگ لەگەڵ (محمد) بۆیە هەردوولا هەنگاویان نا بۆ جەنگی یەکلاکەرەوە، شەڕ دەستی پێکرد ئەوە بوو لە بەیانی دوانزەیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، شەڕیی کۆتایی لە نێوان هەردوولا ڕوویدا ، بە سەرکەوتنی سوپایی عەبباسی و کوشتنی (محمد ذو النفس الذکیە)،وە (عیسا) توانی سەری ناوبراو بپەڕێنێ و بۆ خەلیفەی بهێنێ.بەم شێوەیە شۆڕشەکە کۆتایی پێهات کۆتایی هات.
کۆمەڵێ هۆکار و فاکتەر بوون بە کۆسپ لە بەردەم سەرنەکەوتن و شکست هێنانی شۆڕشی (محمد ذو النفس الذکیە)
۱ -هەڵکەندنی چاڵ لە دەوراوپشتی مەدینە هۆکارێکی گرنگ بوو، بۆ شکست هێنانی شۆڕشەکەی، چونکە ڕێگر بوو لە پێش بازرگان و پیشەگەران نەیاندەتوانی کاڵاکانیان بگەیننە ناو شار ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی لایەنی ئابووری.
۲- لە گەرمەی شەڕەکە (ٲسمای) خوشکی (محمد) دوو کەسی ناردن، یەکێک بۆ مزگەوت و یەکێکی تر بۆ سەر گرد و تەپۆلکە بەرزەکان هاواریان کرد ، (شکستمان خوارد _شکست مان خوارد) ئەم بانگکردنە بووە هۆی بێ ورە بوونی سەربازەکان تەنانەت بەشێک لەسەربازەکان لە ڕیزی سوپاکەوە هاتنە دەرەوە.
۳ -وازهێنان و یاخیبوونی بەشێکی زۆری خەڵکی مەدینە.
٤-هەڵەکردنی لەکاتی دەرچوون بۆ شۆڕش، چونکە ئیبراهیمی برای نەخۆش کەوت، نەیتوانی لەگەڵی جڵەوەی شۆڕش بگرێتە دەست، دەستبکات بەشۆڕش ، بێگومان ئەمەش بوو بە دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ
(ابو جعفر المنصور ).
دواتر خەلیفە هەنگاوی نا بۆ لەناوبردنی (ابراهیم)ی برای،بەڵام ابراهیم پێشتر توانی بووی شارەکانی(ئەهواز– واسط_ناوچەی فارس)بگرێت.
ابراهیم بەرەو (کوفە) بەڕێکەوت لەهەمان کاتدا خەلیفە هێزی شام و فارس و عێڕاقی کۆکردەوە بۆ (بەصرە) بەڕێکەوت، بۆیە لە ئەنجامدا هەردوو هێز لە ناوچەی (باخمری) بەیەک گەیشتن و شەڕ ڕوویدا، لە سەرەتادا (ابراهیم)سەرکەوت، بەڵام دواتر بریندار دەبێت و شکست دەخوات لەساڵی (١٤٦ک) بە برینداری دەمرێت و کۆتایی بە شۆڕشەکەیان دێت.