ن / عیمران عثمان سعید
ناوی تەواوی بەهزادان کوری وەندادان، ناسراوە بەئەبو موسلیم خۆراسانی .
فارسەکانی خۆراسان ڕۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە دامەزراندنی دەولەت و خیلافەتی عەبباسی ، لە سەرووی هەموویان ئەبومسلیم خۆراسانی .
ٲبو جەعفەر مەنصور گومانێکی زۆری لە ئەبو مسلیم هەبوو، کە هەستی بەچاو تێبرین و مەترسیەکانی کردبوو، ابو مسلیم هەستی دەکرد بە ووشکی مامەڵەی ئالوگۆر دەکرد. ئەبو جەعفەر مەنصور هەرلە سەردەمی خیلافەتی ئەبو عباس سەفاح ڕقی لە ٲبو مسلیم خۆراسانی بوو ئەو رق لێ بونەوەیەش لە چەندین بۆنە و چاو پێکەوتن و سەردان وسەفرە میوانداری تێک دانی داب و نەریتی کۆمەلایەتی کۆمەلگایی عەبباسیی و چەندها بابەتی دیکە لێی دروست بوو بوە .
هۆکاری رق لێ بونەوە و توڕەبوونی ئەبوجەعفەر مەنصور و لە ئەبو مسلم بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە:
١-خەلیفە ئەبو مسلیمی تاوانبار دەکرد بەوەی گوێرایەلی خەلیفەی پێش خۆی نەبووە ؟ چونکە کاتێک داوای لە (ئەبو مسلم ) کرد کە (أبو سلمە الخلال) بکوژێ نەیکوشتووە
٢- (ئەبو مسلم ) سەرەخۆشی لە خەلیفەی پێشوو کرد بەلام پیرۆزبای لە خەلیفەی نوێ نەکرد
٣- لەکاتی چونیان بۆ حەج (ئەبو مسلم) پێش خەلیفە کەوتووە
٤- (ئەبو مسلم ) بەهۆی پێگەی سیاسی و کۆمەلایەتیەکەی زۆر جار حیسابی بۆ خەلیفە نە کردووە ،تەنانەت بوو بە مەترسیەکی گەورە لەسەر دەسەلاتی
خەلیفە بۆیە بریاری دا کۆتایی بەژیانی بێهێنێ ،بەلام بە شێوازێکی زیرەکانە ئەم کارەیی ئەنجام دا بەراستی
زۆریش سەرکەوتوو بوو لە کارەکەی دورخستەوە ئەو مەترسیە لە سەر خۆی.
ئەبوجەعفەر مەنصور یەکەمین پیلان داینا بریتی بوو لە دورسختنەوە لە خۆرسان بۆچی ؟! چونکە ئەگەر بگەرێتەوە خۆراسان زۆر بەزەحمەت لە ناو دەچیت ناتوانێ کۆتایی پێبێت،هەروەها نامەیەکی بۆ نارد وتی تۆم کردووە بە والی میسر و شام، بەلام ئەبو مسلیم بەم پیلانە سیاسیە هەلنەخەلەتا، وتی ئێمە لە پاشاکانی ساسانی بیستوو مانە هەرشە و مەترسی پادشا بۆ سەر وەزیر و سەرکردەکانی ئەوکاتە دەست پێدەکات کە باردۆخی دەولەت ئارامە،سەرەرایی ئەوەیزۆر رقی لێ بوو زۆریش لێی دەترسا بەلام پەوەندی خۆی زۆرباشکرد لەگەڵ ئەبو مسلیم بۆ ئەوەی هەست بەوە نەکات کە پیلانی کۆتایی پێهێنانی بۆ دانراوە، بەلام ئەبو مسلیم لەسەر بریاری خۆی سور بوو ویستی بگەرێتەوە خۆراسان ، خەلیفە مەنصور بەخۆی رۆیشت بۆ شاری مەدائین پیلانێکی تۆکمەیی بۆ نێچیرەکەیی دانا ، ئەو پیلانەش لە رێگایی ناردنی نوێنەری خۆی بۆ لایی ئەبو مسلیم خۆراسانی ، دوایی ئالوگۆر کردن چەندین نامە و نوێنەر لە نێوان هەردووک لا مسلیم خۆراسانی رازی بوو بۆ سەردانکردنی و رۆیشت بۆ لایی خەلیفە لەشاری مەدائین کە گەیشتە ئەوێ دوایی ماوەیەک گفتوگۆ لە نێوانیان ئەبوجەعفەر هەموو کارە قزێنەویەکانی و
هەڵسوکەوت کردارە نەشیاوەکانی بە یادی ئەبو مسلیم هێنایەوە ، سەرەرایی ئەوەی کە ئەبو مسلیم داوای لێ بوردنی کرد زۆر هاواری کرد بەلام تازە کار لە کار ترازابوو بۆیە پێش ئەوەی ئەبو مسلیم بگاتە خێوەتگە و شوێنی نیشتەجێ بوونی ابوجەعفەر مەنصور هەندێک کەسێکی تێ گەیاندن کە خۆیان لە پێشت پەردەکان بشارنەوە کە من چەپلەم لێدا ئێوە ملی ئەبو مسلیم بپەرێنن، شایانی باسە سەرمایەیێکی زۆری بۆ ئەم کارە دابین کرد. لە بەرواری لە ڕۆژی بیست و پێنج لە ((مانگی شەعبان سالی ۱۳۷ك / مانگی شوبات سالی ۷٥٥)). کوشتی بەم شێویە گەورەترین مەترسی لەسەر دەسەلاتی خۆی کەم
کردەوە