چەند ڕێنماییەک بۆ قوتابیانی پۆلی 9ی بنەرەتی لەکاتی وەڵامدانەوەی پەڕەی سۆما.
ڕۆمان برادۆستی*
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا بەداخەوە بەشێک لە قوتابیان نەیانتوانی بە خولی یەکەم دەربچن ، ڕاستە بەشێکی هۆکارەکان پەیوەندی بە ئاستی زانستی قوتابیانەوە هەبوو بەڵام بەشێکی تری پەیوەندی بە کەم ئەزموونی قوتابیانەوە هەبوو لەکاتی پڕکردنەوەی پەڕەی سۆما، بۆیە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە گرنگن بۆ قوتابیانی ئازیز.
1- قەڵەم نوک بەکار مەهێنە ، باشترین قەڵەم ، قەڵەم داری جۆری HB-2 کە لە زۆربەی پەڕاوگەکان هەیە.
2- وەڵامی گشت پرسیارەکان شیکار بکە لەسەر اسئیلە و وەرەقەی ڕەشنوس(مسودە) کە دڵنیا بووی لە وەڵامەکەی ئینجا وەڵامەکە بگوازەوە سەر پەڕەی سۆما.
3- هەڵبژاردنی دوو وەڵام لەسەر پەڕەی سۆما بەهیچ شێوەیەک یارمەتیت نادات و لەو پرسیارە سفر وەردەگری.
4- وەڵامی هیچ پرسیارێک لەسەر پەرەی سۆما بە بەتاڵی بەجێ مەهێڵە ئەگەر لە وەڵامەکەش دڵنیا نەبوویت.
5- کاتێک وەڵامێکت سڕیەوە لەسەر پەڕەی سۆما بە جوانی بیسڕەوە نەک تەنها تۆزێک ناتۆخ بێت.
6- ئەگەر بەهۆی حوبری پەنجەمۆر یان هەر شتێکیتر بەشێکی سۆماکەت پیس بوو نیگەران مەبە زۆربەی جار پێویست بە گۆڕینی پەڕەی سۆما ناکات، تەنها وەڵامەکانت ڕوون بن کۆمپیوتەر ئەتوانێت کێشەکان دیاری بکات و مافت نەفەوتێ.
7- گەر بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی وێنەکەت لەسەر پەڕەیسۆما دەرنەچێت یان هەڵە بێت پێویست بە نیگەرانی ناکات ئەوەی گرنگە کۆدی ئەزموونی و ناوی چواری قوتابیە.
8- هەوڵ بدە لە کاتێ پڕکردنەوەی وەڵامەکان لەسەر پەڕەی سۆما نوکی قەڵەمەکە لەچوارچێوەی بازنەی دیاری کراو دەرنەچێت.
بەرپرسی بەشی ئایتی لە ب.گ.پەروەردەی سۆران
ئەندامی لێژنەی کۆنترۆلی ئەزموونەکان لە ب.گ.ئەزموونەکان