ن / خەلات محمد عمر
جەنگی سارد ئەو جەنگە بوو کە لەنێوان دوو بەرەی جیهانی ڕویدا (ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، یەکێتی سۆڤیەت) لە سالی (1945-1989) ئەو جەنگەی جیهانی دابەش کرد بەسەر دوو بەرە لە ئەنجامدا چەندین تەنگەژە ڕوویدا یەکێک لەو تەنگەژانە تەنگەژەی( دۆمینیکا) یە.
شوێنی جوگرافی دۆمینیکا، دۆمینیکا دورگەیەک لە دەریای کاریبیە دەکەوێتە نێوان دورگەکانی( گوادلۆپی فەڕەنسی) بۆ باکور و (مارتینک) بۆ باشور، دۆمینیکا ناسراوە بە سروشتە جوانەکەی وە بە “دوورگەی سروشتی کاریبی” بە زۆری داپۆشراوە بە دارستانی باراناوی و مالی دووەم گەورەترین کانی گەرمی جیهانە، وە چوارەم گەورەترین دوورگەی ڕۆژهەلاتی کاریبییە.
مێژووی دۆمینیکا، یەکەم تۆمارە نوسراوەکانی مێژووی دۆمینیکا لە تشرینی دووەمی 1493 دەستی پێ کرد، کاتێک کریستۆڤەر کۆلۆمبس دورگەکەی بینی پێش پەیوەندی ئەوروپی، دۆمینیکا لە سالی 1715 تا کۆتای جەنگی حەوت سالی 1763 کۆلۆنیای فەڕەنسا بووە، پاشان لە سالی 1763 تا 1978 بووە بە کۆلۆنیای بەریتانی و لە سالی 1978 بووە بە گەلێکی سەربەخۆ.
چۆنیەتی دروست بوونی تەنگەژەی دۆمینیکا، ئەگەر بە وردی سەرج بدەینە ولاتەکانی ئەمریکای لاتین لە ڕووی جوگرافی و ئایدۆلۆژی و سیاسی کەوتبونە ژێر هەژموونی ولاتانی ئەوروپا، لە سەدەکانی هەژدە تا سەرەتای سەدەی بیست دوای ئەوەی بنەماکانی ئەمریکا بەناوی (بنەماکانی مۆنڕۆ) لە سەردەمی جێمس مۆنڕۆ سالی 1821 ئیدی ستراتیجی ئەمریکا ئەوە ئەبێت هەژموونی خۆی لە ناوچەکانی ئەمریکای لاتینی زیاد بکات و ببێتە بەدیلی ئەو هێزە ئیمپریالیزمانەی لەو ناوچانەی هەژمونیان هەبوو، ئەگەر بە وردی سەرنج بدەین له ناوچەکانی (هایتو کولوجیا) توانی هێزی خۆی بسەپێنێ، لە مانگی 2ی سالی 1965 ڕووداوێکی گەورە ڕودەدات ئەویش ئەوەبو کە ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەیە کوبایەکی تر سەر هەلبدات یان حوکمێکی ئایدۆلۆجی لە خۆرئاوای زەریای ئەتلەسی یان نزیک ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی ئەمریکا دروست ببێت کە ببێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ئەمریکا لە داهاتوو چونکە ئەو شۆڕشەی لە دۆمینیکاش سەری هەلدابوو هاو ئایدۆلۆژی بوو، کە لەوکاتەدا جۆن کەنەدی کوژرابوو لە سالی 1963 وە کاریگەری زۆری بەسەر ئیدارەی ئەمریکا هەبوو (لیندۆنی) سەرۆکی ئەمریکا بە هەموو شێوەێک ئیدارەی سەربازیەکەی سەر پشک کردبوو لەوەی چۆن بتوانێت مامەلە لەگەل دەسەلاتەکەی دۆمینیکا بکات بۆ ئەوەی ئەو شۆڕشە سەر نەگرێت ،دوای ئەوە لەسالی 1966 جارێکی تر هەلبژاردن لە ئەمریکا ئەکرێت ئەم جارە (جۆڤن جار جیبارا) دێتە سەر حوکم ئەویش لایەنگری دەسەلاتی ئەمریکیەکان دەکات بۆیە ئەمریکا واز لە داگیر کاری دێنێت کۆمەلە چەتەێک لەم ناوچانە دادەنێت بۆ ئەوەی هەرکاتێک هەڕەشەی شیوعیەتی لەسەر ئەمریکا پەیدا بوو ئەم چەتانە نەهێلن هەڕەشەکە ڕوو بدات.
لێرە بۆمان دەردەکەوێت هۆکارەکانی درووست بوونی تەنگەژەی دۆمینیکا دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا کە دەیویست دەسەلاتی خۆی بەسەر هەموو ئەو ناوچانەدا بسەپێنێ کە نزیک لە خۆی بوون، وە بە گوێرەی لێکۆلەرە جوگرافیەکان ئەمریکا دەویست دەست بەسەر هەمو ئەو ناوچە حەساسانەدا بگرێت کە نزیکن لە دەریاوە و نزیک بێت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، یەکێک لە لەو ولاتانەی کە لە دەریای کاریبی سنورەکەی نزیک بوو لە کوبا بریتی بوو لە (دۆمینیکا) کە ولاتێکی بچوکە و دەکەوێتە سەر دەریای کاریبی پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەبوو بە حوکمی ئەوەی نزیک بوو لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لێرە تێدەگەین جیۆپۆلەتیکی دەورێکی زۆر گەورەی دەبێت لەڕووی جوگرافیەوە هەروەها لە ڕووی سیاسیەوە ئەو گرفتە سیاسیەی وای لە ئەمریکا کرد ترسی لێ بنیشێت لە ولاتێکی وەک دۆمینیکا کە بەقەد نیوەی ولاتێکی وەکو کالیفوڕنیا نابێت،وە لەو کاتەشدا شۆڕشی دووەمی کوبا دەکرێ کە کاسترۆ جیڤاراو دۆستەکانی سەرکەوتن لە دورگەی بەرازوو دواتر بە حوکمی ئەوەی کلاوەی ئەو شۆڕشە بوو نزیکەی 60 هەزار سەربازی ڕووسی ئامادەی خۆی دەربڕی بوو کە بڕواتە جەنگ دژی ئەمریکا کە مەسەلەیەکی ئایدۆلۆژی بوو لەنێوانیان،دواتر لە سالی( 1965) هەلبژاردنێک دەکرێت و بۆنس سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت بەلام تەقینەوەیەکی گەورە لە ولات ڕودەدات لێرەوە تێدەگەین هەموو مەسەلەکە سیاسی و ئایدۆلوجی و ئابوریە، دوای کولوبمول لەسالێی (1809-1821) بووە داگیرکەی ئیسپانیا دواتر لە سالی(1822-1844)کەوتە دەست هاوپەیمانان و سەربەخۆ بوو تا سالی (1861) دوای ئەوە لەسالی (1924) کەوتە ژێر هەڕەشەی ئەمریکا و داگیری کرد بۆ جاری سێیەم سەربەخۆی خۆی وەرگرت ،دواتر ئەمریکا دەرکرا و فریگۆ ڤاسکۆس دێتە سەر دەسەلات دواتر بە دابەزینی نرخی شەکر شۆڕش کرا و ڕافائیل لیواندا هاتە سەر دەسەلات دواتریش بە زەختی ئەمریکا بالا گورمە هاتە سەر دەسەلات لە سالی (1961) بۆ ماوەیەک دۆمینیکا ئارامی بەخۆیەوە ئەبینێت حکومەتی دیکتاتۆری و مەیلی کۆمۆنیزمی هەبووە بالا گورمە ئەنجومەنی حەفت کەسی دروست دەکات بەلام دوای 15 ڕۆژ ئەنجومەنەکە بەهۆی کودەتای سەربازی ڕووخا و فائیل فیلیز دێتە سەر دەسەلات تاوەکو هەلبژاردن دەکرێت لە هەلبژاردنی مانگی( 12 ی 1962) جۆی بۆش لە شۆڕشگێڕی دۆمینیکا براوە بوو هاتە سەر حوکم، لە ماوەی حوکمڕانیدا شەڕێکی لەگەل هایتی کرد بەهۆی ئەوەی پشتگیری لە شۆڕشگێڕان کرد لە مانگی 9ی سالی (1963) بۆش بەهۆی کودەتای سەربازی لەسەر دەسەلات لادرا ئیلس دێتە شوێنی و بۆش دور دەخرێتەوە بۆ دورگەی ریکۆ بەهۆی دیکتاتۆری ئیلس شەڕی ناوەخۆی ڕوودەدات لە دۆمینیکا وە لە (24-4-1965) یاخی بوونی سەربازی لە ڕیزەکانی سوپا سەرهەلدەدات و داوای گەڕانەوەی جۆن بۆش دەکەن، شەڕ لە نێوان لایەنگرانی جۆن و ئیلس ڕوودەدات لایەنگرانی ئیلس داوای پشتگیری دەکەن کە تەداخولی سەربازی بکەن ئەوە بو کوبا ترسی لە دروست بونی کوبایەکی تر هەبوو بۆیە بڕیاریدا 27هەزار سەرباز بنێرێتە ناوچەکانی دۆمینیکا کە دابەش ببو بۆ دوو بەش باکور شۆڕشگێڕان باشور دەسەلاتەکەی وە پالپشتی کرد لە (14-5-1965) پایتەختی دابەش دوو بەش کرد دوو هێزی ئاشتی پارێزی دروست کرد لە ولاتی بەڕازیل، پاراگوای، کوستاریکا ،هندو ڕاس، سلڤادۆر، دواتر هێزەکەی کشایەوە لە (26-5-1965) دوای دابەش کاری و کاولکاری دۆمینیکا بەهۆی شەڕی ناوەخۆی هاولاتیەکی زۆۆر لە دۆمینیکا بونە قوربانی لەگەل زۆرێک لە سەربازەکان.
هۆکارەکانی دروست بونی تەنگژەی دۆمینیکا
- لە ڕووی سیاسیەوە: خۆی لەوە دەبینێتەوە کە سیاسەتی ئەمریکا ئەوەبوو ئەمریکا نەیدەویست هیچ هێزێک لە ئەمریکا هەبێت.
- لەڕووی ئابوریەوە: دەگەڕێتەوە سەر دەریای کاریبی ئەگەر بێتو ڕووسیا دەسەلاتی خۆی لەوێ بسەپێنێ ئەوا کاردەکاتە سەر ئابوری ئەمریکا و ئابوریەکەی لاواز دەبێت.
- لەڕووی جوگرافیەوە: دۆمینیکا زۆر نزیک بوو لە ئەمریکا بۆیە ئەمریکا دەیویست دەستی بەسەر دا بگرێت.
ئەنجامەکانی تەنگژە:
- بوە هۆی دروست بوونی شەڕی ناوەخۆ.
- بوە هۆی دابەشکاری دۆمینیکا.
- قوربانی زۆری هاولاتیان.
- سەربازی زۆری هاوپەیمانان کوژران.