نەورۆز حەسەن, قوتابی بەشی مێژوو قۆناغی سێیەم, زانکۆی سۆران
میرنشینی هەزبانی: ـ ئەم میرنشینە کوردیە لە شاری هەولێر دامەزراوە ، دواتر ئەم شارە دەبێتە مەڵبەندی فەرمانڕەوایەتی ئەو میرنشینە،وە ئەم شارە یەکێکە لە شارە کۆنە کوردیەکان دەژمێردرێت،چونکە مێژوێکی زۆر کۆنی هەیە، بەڵام لە سەدەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمی کۆچی ئەم شارە هیچ ڕۆڵیکی نەبووە،تاوەک و ئەوم هۆزە کوردیە دێتە ناو شارەکەو میرنشینێک دا دەمەزرێنێت بەناوی میرنشینی هەزبانی.هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم شارە پێشتر سەر بە شاری حلوان بوو،بەڵام دواتر بوو بە بنکەی میرنشینی هەزبانی.وە سەبارەت بە هۆزی هەزبانیەکان ئەمانە هۆزێکی کوردی بەناوبانگ و گرنگ بوون لەسەردەمی خەلافەتی عباسی،وە هەروەها ئەم هۆزە کوردیە سەرکەوتوو بووە لە دامەزراندنی میرنشینێکی کوردی سەربەخۆ لە ناوچەی هەولێر،وە دەتوانین بڵێین کەوا ئەم هۆزە کوردیە توانیویەتی قەڵای هەولێر کۆنتڕۆڵ بکاتلە سەدەی(5ک،11ز) ، وە ماوەی فەرمانڕەوایەتی نزیکەی یەک سەدە بووە واتە 100 ساڵ،ئەوم هۆزە کوردیە واتە هەزبانیەکان سەرەتا لە هەولێر نەبوینە بەڵکو لە ناوچەی بادینان بونە بەتایبەتی لە موصڵ و نەینەوای کۆن کەوا بەشی ڕۆژهەڵی موصڵ دەکات کەوا لەوێ نیشتەجێ بوینە.واتە هەر لە نەینەوای کۆن تا دەگاتە چیاکانی داش و هەکاری کوردە هەزبانیەکاننی لێ بوینە و لەوێ نیشتەجێ بوینە،وە بە پێی ئەوەی کەوا ئەم هۆزە هۆزێکی کۆچەر بوینە ئەو ناوچانەیان بە باش زانیوە بۆ لەوەڕاندن بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەر بۆیە ڕویان لەو ناوچانە کردوەو لەوێدا نیشتەجێ بونە،وە دەتوانین بڵێین کەوا سەبارەت بەم میرنشینە کوردیە زانیاری زۆر کەمە وە دەربارەی دامەزراندنیان وەهەروەها مێژووی میرەکانیشی،بەلام دەکرێت ئاماژە بەوە بکەین کە ئەم هۆزە کوردیە هۆزێکی بەنەوبانگ و دیاربوون بە زۆری ئەندامەکانی،وە هەوڵەکانی ئەم هۆزە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی (3ک ،9 ز) کاتێک ئەم هۆزە لە موسل بوو،لەو کاتەدا دەستیان کرد بە یاخیبوون لەسەلی (293 ک )بە سەرکردایەتی (محەمەد کوری بیلالی هەزبانی ) کەوا یاخی بوونەکەیان دژی والی شاری موسل بوو بەناوی( ئەبو الهیجا عبداللە الحمدانی ) کە حمدانی هەولێکی زۆری دا بۆ بەرگری کردن وەهەروەها کۆتای هێنان بەم یاخیبوونە،وە هێزێکی گەورە گەیشتە موسل لە لایەن خیلافەتی عەباسی بۆ کۆتای هێنان بە یاخیبوونەوەی کوردە هەزبانیەکان،کەلە کۆتای ناچار بوون هەزبانیەکانی بۆبەجێهێشتنی ناوچەی جەزیرەی فوراتی لە شاری موسل کۆچیان کرد بەرەو ناوچەکانی دەورو پشتی دەریاچەی ئورمیەو لە ئازەربایجان نیشتەجێ بوون لەو کاتەدا بەشێک لە هەزبانیەکان لە رێگادا لە شاری هەولێر مانەوە،وە یەکەم ئاماژە بۆ میرەکانی هەزبانی لە هەولێر دەگەرێتەوە بۆ سالی (420ک ، 1029 ز ) کاتێک کەوا ابن اثیر باسی میرێکی هەزبانی دەکات بەناوی (ابو الهیجا هەزبانی ) کە بەمەش دەتوانین بلێین کەوا میرنشینێکی کوردی سەربەخۆ لە شاری هەولێر لەلایەن هەزبانیەکانەوە دامەزرا.
سەبارەت بە میرنشینی هەزبانی سوڵتان ملکشاهـ هەرچەندە سیاسەتی مەرکەزیەتی پەیڕەوکرد بەڵام میرنشینی هەزبانی ماوەتەوە ئەویش لەبەر دووهۆکار:
١-ئەم میرنشینە جێی مەترسی نەبووە بۆ سەر سەلجوقیەکان چونکە ئەم میرنشینە بەردەوام لەبارودۆخی ناکۆکی و شەڕدابوو لەنێوان میرەکانی بۆیە میرنشینێکی بەهێز نەبوو وەجێی مەترسی نەبوو بۆ سەلجوقیەکان.
٢- میرەکانی هەزبانی پێش گەشتنی سەلجوقیەکان بۆ هەولێر بڕیاری ملکەچی خۆیان ڕاگەیان بۆیان، وە ئەم هەڵوێستە ماوە لەلایەن سەلجوقیەکان، بۆیە بڕیاریاندا بەمانەوەی ئەم میرنشینە لە هەولێر.
پەیوەندیە دەرەکیەکانی میرنشینی هەزبانی : ئەم میرنشینە کوردیە توشی کۆمەڵێل کێشەی گرانبووە بەتایبەتی لەگەڵ عوقەیلیەکان لە موصل، میرەکانی ئەم میرنشینە بەردەوام دەستدرێژیان دەکرد بۆ کاروباری میرنشینی هەزبانی وەهەروەها هەوڵیان دەدا بۆ دروستکردنی ململانێ و کێشە لەنێوان میرەکانی هەزبانی بەمەبەستی لاوازکردنیان، وەئەم میرنشینە بەردەوام بووە لە هەولێر و دەوروپشتی بۆ ماوە چەندین ساڵێک، بەڵام گرینگترین سیفاتەکانی مێژووی ئەم میرنشینە زاڵبوونی نائارامی و ئاژاوەی لەماوەی دەستەڵاتیان، چونکە میرەکانیان بەردەوام لەناکۆکی دابوون لەسەر دەستەڵات کە دواتر ئەمە بووە هۆکارێکی بۆ ڕووخانیان.
-پەیوەندیان لەگەڵ سەلجوقیەکانیش کە دوو هێزی هاوچەرخئ یەکبوون، دوای کۆنتڕۆڵکردنی سەلجوقیەکان بۆ هەرێمەکانی ڕۆهەڵاتی ئیسلامی لەوکاتەدا میرەکانی هەزبانی بریاریاندا بە ڕاگەیاندنی ملکەچی خۆیان مۆ سەلجوقیەکان هێزیان زیاتربوو لە هەزبانیەکان وە هەردوولا سونەمەزهەبوون دواتر ئەم ملکەچبوونە بووە هۆی مانەوەت میرنشینی هەزبانی دەستەڵاتی لە شاری هەولێر ، بەڵام دواتر سیاسەتی سەلجوقیەکاب گۆڕا و سیاسەتی مەرکەزیەتیان بەکارهێنا ئەمەش بووە هۆیک بۆ کۆتایی هێنان بە دەستەڵاتی کۆمەڵێک میرنشینی کوردی وەک(شەدادی، ڕەوادی، عەنازی، مەروانی).
هۆکارەکانی ڕوخانی ئەم میرنشینە ئەگەڕێتەوە بۆ:
١-ململانێی نێوان ئەندام و دەسەڵاتدارانی هۆزی هەزبانی لەسەر دەسەڵات.
٢-دەستێوەردانی دەرەکی لەکاروباری ناوەخۆدا کە ئەمەیان یەکێکیتربووە لەهۆکارەکانی ڕووخانی میرنشینەکە، بەتایبەت هۆزی عوقەیلی؛کە هۆزێکی عەرەبی بوونە. بەردەوام لەهەوڵدابوون بۆ قوڵکردنەوە ناکۆکیەکان.
٣- ناکۆکی نێوان هۆزی هەزبانی و حەکیمی لەچەند کاتێکی جیاوازدا ڕۆڵی بینی لە لاوازکردنی ئەم میرنشینەدا.
بەمشێوەیە لەساڵێ ٥٣٤ک پەلاماری شاری هەولێر دراوە لەلایەن عیمادەدین زەنگئ کەوا توانی بەتەواوەتی کۆتای بەدەستەڵاتیان بهێنێت.