پشتیوان کەریم- سۆران:
لەبارەی پێدانی زەوی بە رۆژنامەنووسان حاکم ئازاد نەقیبی سهندیكای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:” پلانی حکوومەتی هەرێم ئێستا گۆڕاوە، پێشتر ژمارەیەکی زۆری زەوی بەسەر رۆژنامە نووسان دابەشکراوە.
دەشڵێت : لەهەوڵداین لە داهاتوودا پرۆسەی گوندی هاوچەرخ بۆ رۆژنامەنووسان پێشکەش بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەین، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بتوانین پرۆژەیەکی ئامادەبکەین بۆ تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەو رۆژنامەنووسانەی لەکوردستان کاردەکەن لای ئێمە تۆمارن حەوت هەزار ئەندامی کارا بوونی هەیە بەشێوەیەك لە شێوەكان لە وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێ سوودمەندبن.
ئاشکراشیکرد:” ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە دەبێت ئهگەر گوندێکی هاوجەرخ هەبوو هەموو ئەوانەی کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسان لە سنووری پارێزگاکە هەقی خۆیانە کە سوود مەند بن. هەوڵیش دەدەین کە هەر کەسێک بۆمان بسەلمنێ رۆژنامەنووسی کارایە بیانگرێتەوە، بەڵام ئەو لەویەت بۆ ئەندامانی سەندیکا دەبیت.