زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیاکان لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپرسییەکی ئەنجامدا کە بەپێی ئەو ڕاپرسییە زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی زیرەکی دەستکرد و 61% دەڵێن ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت هەڕەشە لە شارستانیەتی مرۆڤایەتی بکات و داهاتووی مرۆڤایەتی بخەنە مەترسییەوە
بەو پێیەی چاتبۆتی OpenAI ChatGPT بووەتە خێراترین ئەپی گەشەسەندوو لە هەموو کاتێکدا، ڕاپرسی جۆراوجۆر لەسەر بەکارهێنانەکانی و هەروەها هەڕەشەکانی ئەنجامدراوە. هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپرسییەکدا ئەنجامی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بەم تەکنەلۆژیایە بەدەستهێناوە.
لە کاتێکدا کۆمپانیا جیاوازەکان کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر دەکەن بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، هەڕەشەکانیش لەم بوارەدا بەردەوامن.