زاری کرمانجی – سۆران :
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی هێزەکانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە شاری هەولێر توانرا سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ز.س ، د.ع ، ل.ج ) دەستگیر بكهن.
هاوکات: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی ( 250 ) دووسەد و پەنجا گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ و هەر سێ تۆمەتبار بەکارهێنەری ماددە هۆشبەرەکانن و دەستیان هەبووە لە کڕین و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر”.
دواجار دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە پێی یاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.