ن/ محمد عزیز قسیم
بوەیهیەکان خێزانێکی دەیلەمی بوون لە باشوری دەریای خەزەر دانیشتبون، بەر لەهاتنی فەتحی ئیسلام دانیشتوانەکەی بتپەرەست و زەردەشتی ئاینیان بوو، تا پێش سەدەی سێیەمی کۆچی.
کە ئیسلام بڵاوبویەوە مەزهەبی شیعەی زیدیەکانیان وەرگرت.(حسین بن علی اگروش) ڕۆڵی گرنگی لە بلاوکردنەوەی ئیسلام لە نێوانیاندا هەبووە ، و دامەزرێنەری دەوڵەتی زیدیە، دوای کۆچی دوایی پەرشوو بڵاوبوونەوە، دواتر کێبڕکێ کەوتە نێوان سەرکردە دەیلەمیەکان. دیارترین سەرکردەکانی دەیلەم ( علی و حسن و احمد) بوون کە کوڕانی (أبو شوجاع) لە قەزوین لەنێوان ئەم برایانە سەرکردەیەکی سەربازی دەرکەوت لەلای (مرداویج بن زیار) کە عەلی والی مرداویج بوو لە کەرج دواتر دەچێتە ئەرجان لە ساڵی ٣٢١ك داگیری دەکات وە احمدی برای کرمان داگیر دەکات وە دوایی اصفهان و الری.
ئەو برایانە هەوڵی داگیرکردنی بەغدایان بۆ ڕێکەوت ، احمد بن بوەییە دوای ئەوەی خەلیفە المستکفیی بەدوایان دەنێرێت دەچێتە بەغدا و نازناوی (معز الدولە)ی پێدەدات، و علی نازناوی (عماد الدولە) وە الحسن (رکن الدەولە) بەمەش بەغدا ملکەچ بوو بۆ حوکمڕانی بوەیهی .
ڕەوشی خەلافەت و خەلیفەکان خەراپتر بوو لەوەی پێشتر کە تورک دەسەلات داربوو ، چونکە شیعەی زیدی بوون دانیان نەدەنا بە مافی عەباسیەکان لە خیلافەت تەنانەت (معز الدەولە) ویستی خەلافەت بۆ (ابی الحسن محمد بن یحیی الزیدیە) بگوازێتەوە ، بەلام شوێنکەوتوانی ئاگاداریان کردەوە کە ناکرێت ئەم کارە بکەیت، چونکە باوەڕیان بە حوکمیان ناکرێت لە جیهانی ئیسلامیدا.
بوەیهیەکان توانیان بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک لە ساڵی(٣٣٤ك-٤٤٧ك) دەسەلاتی دەسەلاتی خۆیان بەسەر جیهانی ئیسلامیدا بسەپێنن ،کە کاریگەری خۆیان بەسەر مێژووی ئیسلام دا جێهێشت بۆ هۆی گۆڕانکاری لەڕووی سیاسی و شارستانی و زۆر بواریتردا، ئەوان کە دەستیان گرت بەسەر خیلافەتی عەباسی هیچ دەسەلاتێکیان لەدەستی خەلیفەدا نەهێشت تەواوی جومگەکانی دەسەلاتیان لە ژێر کۆنتڕۆلیان بوو، خەلیفە تەنها وەک ڕەمزێکی ئاینی مابوویەوە، وە خەلافەت توشی ململانێی گەیشتن بە دەسەڵات لە لایەن سەرکردە بووەیهیەکان بۆوە وە ململانێی مەزهەبی دروست بوو لەنێوان شیعە و سونەوە.
بوەیهیەکان لە ئەنجامی نەشارەزاییان لە دەسەلات
سیستەمی لامەرکەزیان پەیڕەوکرد ، کە ئەمەش ڕێگای خۆشکرد کە چەندین دەوڵەتی خۆجێیی و میرنشین دروستبێت وە لە ناو ئەم دەولەت و میرنشینانەشدا میرنشینی کوردی هەبوو وەک : عەنازی و حەسنەوی چەندانی تر، کە کورد لەو کاتەوە پێگەی گرنگی هەبوو لە خەلافەتی ئیسلام دا کە یەکەم جار بوو ناوی کوردان لەم مێژوو دا هاتە ئاراوە وە شوێنوو پێگەیان بەدەرکەوت ، کە لە پاش دەولەتی میدیا وە تا هاتنی ئیسلام وە بەتایبەت بوەیهییەکان کورد خاوەنی هیچ قەوارەیەکی سیاسی نەبوو.
بەم جۆرە دەسەلاتی بوەیهیەکان درێژەی کێشا تاکو دەرکەوتنی سەلجۆقیەکان کە توانیان لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان بوەیهیەکان بێنەپێشەوەو کۆتایی بە دەسەڵاتی بوەیهی بهێنن لە ٤٤٧ك .وە دەست بەسەر خیلافەتی عەباسی دا بگرن دەسەڵاتی خەلیفە بگەڕێننەوە.