شەیما كریم عومەر
قوتابی قۆناغی سێیەمی بەشی مێژووی زانكۆی سۆران
گۆران یان جۆرقان هیزێكی مەزنی كوردە، لەسەدەكانی ناوەڕاست دا لە ناوچەكانی پاوە، دەرتەنگ، كرماشان، ماهیدەشت، بەرزایەكانی عەلوان وخانەقین ن دەڤەرە شاخاویەكانی خوارووی شارەزوورو شان بەشان چەند هۆزیكی تری كورد بووە .بەشیك لە نەتەوەی كورد پیك دەهێنی ئەم هۆزە لە جەرخی ئیسلامی دا رۆلی سیاسی و سەربازی رۆشەنبیری خۆی گیراوە خاوەن دەسەڵاتی سیاسی خیلەكی بووە دەیان ناودار لە زاناو مامۆستاو فەقی و دانەروو سۆفی و پیاوی ئاینی پێگەیاند.
گۆران یان جورقان وەك لەسەرچاوەی عەرەبییەكانی سەردەمی عەباسی دا هاتووە یەكیێكی لە هۆزە كوردە ناسراو بەناوباگەكان و لقیك پیك دەهینیت لە جوار لقە سەرەكیەكەی نەتەوەی كورد لە نیوەی یەكەمی سەدەی چوارەمی كۆچی دەیەمی زاینیەوە بەردەوام ناو دەنگو باسی لەجەندین ژیردەروو كتیبی میژووی تۆمار كراوە بەڵام ناویان بە جورقان یاداشت كردووە كە بیگومان هەر بەعەڕەبكردنی تەعریبی گۆرانە لە هەندێ سەرچاوە جورقان شێویندراوە بۆ جوسقان كە هەموویان دوپاتیان كردۆتەوە كە هۆزیكی كووردە هاوكات لە ژیدەرێكی كۆنی فارسی دا كە لەدەورو بەری ساڵی ٥٢٠ك/١١٢٦ز نوسراوەتەوە ناوی ئەم هۆزە گۆران و گۆرانان هاتووە، ئەمەش وەك ئاشكرایە ناوی راست و رەسەنی دروستیەتی هەروەها میژوو نوسانی میسرو شام لەسەردەمی مەملووكی دا جەختیان لەسەر كورد بوونی هۆزی گۆران كردووە ناویان هەر بەگۆران تۆمار كراوە مەسعودی دەڵێ هەر جۆریك واتە هەر هۆزیك لە كوردەكان زمانیكیان هەیە كە كووردیە.
شەڕەفخانیش دەڵێ میلەتی كورد لە چوار لقی گەورە پێكدێت كە یەكێكیان گۆڕانە لە رووی زمان و ئەدەب و دابوو نەریت دا لێك جیان…سەبارەت بە نیشتیمانی گۆڕانەكان بە وردی ناتواندرێت دەستنیشان بكرێت. بەڵام بە پشت بەستن بە سەرچاوەكان دەتوانین بڵێن لە دەرتەنگێ، حلوان، ئەلوەند، پاوە، كرماشان، ماهیدەشت، .لە ناوچە شاخاوییەكان خوارووی شارەزوور بوون. نیشتیمانی گۆڕان لەرووی جیپۆلەتیكیەوە شوینكێ گرینگو سترتجی بووە، ریگای بازرگانی سەربازی بەغدا و خۆڕاسانی تیدا تێدەپەڕی…لەنیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی كۆجیوە سەردارانی گۆڕان بە دەستووری هۆزە مەزن و بەهیزەكانی تریی كووردستان، دەستەڵاتی دەستەڵاتییەكی خیلەكیان دامەزراند و كارووباری سیاسی و كارگێڕی ئەنجام دا دەرتەنگیان كردە پایتەخت و بارەگەی خۆیان.
لەكۆتای دا دەتوانم بڵێم گۆڕان لەسەدەكانی ناوەڕاست یەكییك بووە لە هۆزە مەزنەكانی كورد هەر لەناوەڕاستی سەدەی جوارەمی كۆچییەوە بەردەوام ناو و دەنگووباسی تۆماركراوە. لەنیوەی دووەمی سەدەی شەشەمی كۆچیەوە سەردارانی گۆڕان بە دەستووری هۆزە مەزن و بەهیزەكانی تریی كووردستان دەستەڵاتێكی خیلەكیان دامەزراند.