ئەڤین ئەبابەكر
بارزانی نەمر، كەسایەتی و سەركردەیەكی گەورەی ئازادی كوردستان بوو، كە وەك یەكێك لە سەركردەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی لە كوردستاندا، رۆڵێكی زۆر گرنگی هەبوو لە مێژووی ئەم هەرێمەدا، یەكێك لە خەسڵەتە گەورەكانی بارزانی نەمر، ئازایەتی و پابەندبوونی بە پرەنسیپ و بەهاكانی بوو، بە بوێری و هێزی خۆی هەمیشە هەوڵی پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانی داوە و بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە توانی وەك یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی مێژووی كوردستان بناسرێت، لە سیفەتە گەورەكانی تری بارزانی نەمر مامەڵەكردن لەسەر بەها رەوشتەكان بووە و توانیویەتی وەك نمونەیەكی باڵا لە كۆمەڵگەدا بناسرێت، رۆڵێكی زۆر گرنگی هەبووە لە دامەزراندنی دادگای دادپەروەری، قوتابخانە و مزگەوت لە كوردستان، بە راگرتن و نمایشكردنی یادگارییەكانی لە مۆزەخانەكەدا، وەك رێگەیەكی زۆر كاریگەر بۆ پاراستنی یادەوەری كەسایەتییە گەورەكانی مێژوو زۆر گرنگە ئەم كارە یارمەتی كۆمەڵگە دەدات بۆ ناسینی كەسایەتییە گەورەكانی مێژوو و ئیلهام وەرگرتن لە سیفەت و فەزیلەتەكانیان، بە پاراستن و نمایشكردنی یادەوەرییەكانی بارزانی نەمر لە مۆزەخانەكەدا، كۆمەڵگە بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی ئەم كەسایەتییە گەورەیە دەناسن و لە فەزیلەتەكانی ئیلهام وەردەگرن، ئەم كارە یارمەتیدەرێكە بۆ پابەندبوون بە رێگەی بارزانی نەمر و پێشكەوتن و گەشەكردنیان، هەروەها هێشتنەوە و نمایشكردنی یادەوەرییەكانی لە مۆزەخانەكەدا وەك رێگەیەك بۆ پاراستنی مێژوو و كولتووری وڵات زۆر گرنگە، بە پاراستنی ئەو بەرهەمانە مێژوو و فەرهەنگی ئەم وڵاتە دەپارێزرێت و نەوەی گەنج بە مێژوو و كلتووری وڵات دەناسن و زیاتر هۆشیار دەبنەوە.