نوسینی و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
بەدرێژایی مێژوو لەسەر زەوی مرۆڤ گەڕاوە بۆ خۆپاراستن و چارەسەری لەنەخۆشی جۆرەها ڕێگەی تاقی کردۆتەوە تا بگات بە چارەسەرێ بۆ بۆ دەربازبوون و ڕزگاربوون لەوئێش و ئازارانەی کەوا لە ڕۆژگاری تەمەنی دوو چاری دەبێت.
لە زانستی پزیشکیی (چینی) دا هاتووە ئاشکرای دەکات دەڵێ : خاڵی Fung Fu (فنغ فو) لەجەستەی مرۆڤدا خاڵێکی هەرە هەستیارە و گرینگە بەدانانی پارچە بەفرێک لەسەر خاڵی Fung Fu چارەسەرە بۆ کۆمەڵێ نەخۆشی باوی سەردەم.
لەزانستی پزیشکیی کەڵەشاخ دا بە خاڵی (C7) ناسراوە،شوێنکی گرینگە بۆ کەڵەشاخ گرتن و دانانی بەفر(سەهۆڵ) لەوشوێنەدا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ چارەسەری کۆمەلێ نەخۆشی و ڕزگاربوون لەئازارو ژانی جەستە بەگشتی دا،
خاڵی (C7) یا لە زانستی پزیشکیی چینی دا پێی دەڵێن (Fung Fu) گرینگی ئەم خاڵە لەوەدایە لەڕوانگەی زانستی پزیشکیدا لەم شوێنەدا غودەیەک دەردەدرێت حەفتاو دوو ئەنزیم دەردەدات،هەندێ جار بەهۆکاری تەمبەڵی ئەم غودەیە حەفتاو دوو ئەنزیمەکەش ناچالاک دەبن وەک پێویست کاری خۆی بە هاوسەنگی جێ بەجێ ناکەن و ئەم غودەیە تەمبەڵێ دەبێت،هەر کات ئەم غودەیە تەمبەڵ بوو هاوسەنگی لاشە لەڕووی بایلۆژیی و فسیولۆژی تێکدەچێ هاوسەنگی سروشتی خۆی لەدەستدەدات،بۆ چالاک بوونەوەی لاشە و گەڕانەوەی هێزو وزەی سروشتی خۆی بەدانانی یەک پارچە بەفر لەشوێن و خاڵی (Fung Fu) دا ئەم سوودانەی خوارەوەی دەبێ :
گەر کەسێک گرانەتای،تایی گرتبێت ڕۆژانە
بەیانی و ئیواران 20 خولەک پارجە بەفرێکی بە خاڵی Fung fu وەبێت،لەم ماوەیەکی کەم دا گرانەتا تاو لەرزیی نامینێ.
گەر کەسێک ژانەسەری زۆری هەبێت یا لە لەناکاو سەری ژان بکات یا پلەی گەرمی لەشی بەرزبێت بەهۆیەوە حەساسیەیی بگرێت،زۆر بەسوودە و کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆی.
ماددەی ئەندرۆفین و مۆرفین زیاد دەکات بەهۆکاری ئەوەی کاتێ غودەکە تەمبەڵ دەبێت ماددە ئاسوودبەخشەکانیش ناجالاک دەبن بۆیە بەبەکارهێنان و دانانی پارجە بەفرەکە ئەم دوو ماددە سوود بەخشە لەلەشدا زیاد دەکەن،بەمەش لاشە ڕزگاری دەبێت لەئیش و ئازاری جەستە بەگشتی دا.
چارەسەرە بۆ نەمان و کەمکردنەوەی و ئازار و ژانی سەر جا بەهۆی سەرع و شەقیقە و یا ژانەسەری قوڕس و لەناکاو بەهۆکاری خواردن بێت یا بەسروشتی خۆیەوەبێت.
چارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارو ژانی پوک و پدوو ماسولکە و جومگە بەگشتی.
چارەسەرە بۆ هاوسەنگی بەرزە پەستانی خوێن و نزمە پەستانی خوێن.
چارەسەرە بۆ کەم خەوی و خەو زڕاندن بەهۆی قەلەقی و یا بەرزە فشاری دەروونی.
چارەسەرە بۆ ڕێکخستنەوەی دەزگای هەستیاری لاشە بەتایبەتی هێزی کاروموگناتیسی لەلەشدا چالاک دەکاتەوە.
چارەسەرە بۆ هەرسکردن و ئیلتیهاباتی بەگشتی و لاوازی جنسی.
چارەسەرە بۆ هاوسەنگ کردنەوە و ڕێکخستنەوەی لێدانەکانی دڵ و هێمنکەرەوەی مێشک و باری دەروونی ئارام دەکاتەوە.
چارەسەرە بۆ ڕەبۆ و تەنگەنەفەسی و کەم کردنەوەی ئارەقی زۆری لاشە.
چارەسەرە بۆ ڕێکستنەوە و هاوسەنگی غودەی دەرەقی،و نەزۆکی کەبەهۆی تەمبەڵی جنسی و زیادبوون بەهۆیەوە و دەردانی زیاتری مەنی و چالاکردنەوەی.
تێبینی بۆ هەر نەخۆشیەک دەتوانن دوو یا بۆ سێ جار ڕۆژانە بەکاری بێنن،ماوەی بەکارهێنان 20 خولەک بۆ 30 خولەک دەبێ بەفر(سەهۆڵ)ی بۆ بەکاربێت لەسەر خاڵی Fung Fu دابندرێت.