ن / بەلقیس سلێمان ئەحمەد
ئەم میرنشینە لە سالی (٣٧٢)ك دامەزرا.لە هەموو میرنشینەكان گرنگتر بووە ،چونكە بە دەولەت ناوی هاتووە.هەروەها خاوەن شارستانیەتی تایبەت بە خۆیان بوون.چەندین میری بە توانا ئەو میرنشینەیان بەرێوە دەبرد ،گرنگترین میر ئەویش میر باز كوری دوستەك بە دامەزرێنەری ئەو میرنشینە دادەنرێت.ئەم میرنشینە فراوانی زۆری بە خۆیەوە بینی ،بەڵام بەهوی دەست تێوەردانی دەرەكی لەناو دەچێت
ئەم میرنشینە لە سالی (٣٧٢-٣٨٠)ك لەلایەن میربازی كوری دوستەك دامەزرا .توانی لە ناوچەی جەزیرەی فوراتی ئەم میرنشینە دابمەزرێنێت.ناوی تەواوی (ابوعبدللە حسین كوڕی دۆستەك)،بەڵام نازناوی (بازە) .گرنگترین ئەو شارانەی كەوتنە ژێر دەستی (میافارقین-ماردین-دیاربەكر-وان)وە شاری میافارقین كردیە پایتەختی میرنشینەكەی.دواتر میرباز هەولیدا هێرش بكاتە سەر هەرێمی ئەرمنیا توانی چەندین ناوچە بگرێت ،دوای ئەوەی چووە دیداری (عڤ الدولە)بوهی .دوای ئەوەی ئەم دیدارە تەواو بوو عڤ الدولە هەستی بە مەترسی میرباز كرد ،بریاری گرتنی دەركرد.میرباز تا دەهات دەسەڵاتی فراوانتر دەكرد توانی لە سالی (٣٧٢)ك میرنشینی دۆستەكی دابمەزرێنێت ،ئەم میرنشینەش لە سەرەتادا بە دۆستەكی ناسرا بە ناوی دامەزرێنەكەیەوە .هەر لەو سالادا عڤ الدولە دەمرێت بوهیەكان توشی ترسی زۆر بوونەوە . میرباز توانی موسل داگیر بكات ،دوای ئەوەی شەری زور لەنێوان صمصام الدولە و میرباز روویدا ،بەڵام دواتر رێكەوتن لە نێوانیاندا كرا بە ناوی رێكەوتنی (نصیبین)ناسرا، پەیوەندی نێوانیان ئاسایی بووە.دوای مردنی میر باز برازاكەی شوێنی گرتەوە بە ناوی (ئەبو عەلی كوڕی حسن كوڕی مەروان)میرنشینی لە دوستەكیەوە گواسترایەوە بۆ مەروانی .دواتر دەستی كرد بە رێكخستنی كاروباری میرنشینەكە گەرانەوەی شارو قەڵاكان بۆ ژێر دەسەڵاتی میرنشینەكە.دوای ئەوەی ئەبو عەلی توانی دەسەڵاتی حەمدانیەكان لەسەر میرنشینەكە دووربخاتەوە دەستیكرد بە چەسپاندنی دەسەڵاتی خۆی و سیاسەتێكی نەرم ونیانی پیادەكرد لەگەل هەموو چینەكانی میرنشینەكە.لایەنی شارستانیەتی مەروانیەكان:١-سیستەمی كارگێری٢-سیستەمی سەربازی
سیستەمی كارگێری (میر -وەزارەت-پەردەدار-بریكارەكانی میر)ئەوانە بوون كەوا میر بەرزترین دەسەڵاتی هەبوو لەناو دەولەت بریارەكان لە ژێر دەستی ئەودا بوون ئەوانی تریش پلەی زۆریان هەبوو لەناو دەولەتدا.لایەنی ئابووری میرنشینەكە وای كردووە میرنشینەكە دراوی تایبەت بە خۆیان لێبدەن.لایەنی روشنبیری میرەكانی مەروانی گرنگی زۆریان بە لایەنی روشنبیری و فقە و شعیر و بواری پزشكی لە میرنشینەكەدا،سەرجەم ئەم لایەنە پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینی بایەخی باشیان پی درا ،هوی ئەم بایەخەش دەگەرێتەوە بۆ بەرقەراربوونی ئەمن و هوكاری رووخانی میرنشینی مەروانی دەگەرێتەوە بۆ فراوانبونی سنوری میرنشینەكە رووبەرووی ولاتانی دەورووبەری بۆیەوە و چاوتێبرینی سەلجوقیەكان بۆ خێرو بێری میرنشینەكەسیاسەتی ناصرالدولە و كەم ئەزمونی و شارەزایی لە هەڵوێست كردنی بەرامبەر بە هێزەكانی دەوروپشت بە تایبەتی سەلجوقیەكان.واتە ئەم میرنشینە لە لایەن سەلجوقیەكان لەناو چوو
لێرەدا بۆمان دەركەوت كەوا میرنشینی مەروانی میرنشینێكی زۆر بەهێزو فراوانی سەردەمی خوی بووە.چەندین میر بەهێزو تواناسەركردایەتی ئەو میرنشینەی كردووە،یەكێك لە میرە بەناوبانگەكانیش میر باز بووە كە ئەو میرنشینە سیاسەتێكی نەرم و نیانی پەیرەو كردووە ،سەربەخۆش بوونە ،چونكە دراویان لی دراوە.هەروەها لە لایەنی ئابووری زۆر باش بوونە چەندین ناوچەیان داگیركردووە.
وتاری دووەم ئەوە بە ناوی ئە قوتابیە