دەووربەری كەمپەكە تەلبەند دەكرێت و هیچ هێزێكی نا فەرمی بۆی نییە سەردانی ئەو كەمپە بكات
زاری كرمانجی – سۆران :
كەمپی مەخموور تایبەت بە پەنابەرانی باكووری كوردستانە و بەشی زۆرییان لایەنگر و ئەندامی pkk و چەندین هێزی چەكدار لە نێو كەمپەكە و دەووربەری بوونی هەیە.
ئەمڕۆ 20 ی ئایاری 2023، بە بەبڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، هێزەكانی فیرقەی 14ی مەخمور-ی سەر بە سوپای عێراق ئاگاداركراونەتەوەو كە هێزەكانیان رەوانەی كەمپی مەخمور بكەن و چواردەوری كەمپەكە دیوار بەند بكەن و لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك رێگا بە دانیشتووانی كەمپەكە نەدەن، هاتوچۆی ناو سەنتەری قەزای مەخمورو شوێنەكانی دیكە بكەن.
سەڕەرای تەلبەندكردنی كەمپەكە، سوودانی بڕیاری ئهوهشی دهركردووه كه بەهیچ شێوەیەك نابێت هێزی چەكدار بۆ پاراستنی كەمپەكە لەسەر چیای قەرەچوغ و ناو كەمپەكەدا هەبێت. چونكە ئەو هێزانە فەرمی نین و هیچ پەیوەندییەكیان بە حكومەتی عێراقەوە نییە.
لە ئێستادا دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سەربازی حكومەتی عێراق دەووربەری كەمپەكەیان گرتووە و دانیشتووانی كەمپەكە و لایەنگرانی پ ك ك ە نیگەرانن لەبەرامبەر ئەو هەوڵەی سوپای عێراق و ناخوازن كەمپەكەیان دوورپێچ بكرێت.