زاری كرمانجی – سۆران:
خشتەیەكی نوێی پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە و ئەفسەران لە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەردراوە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردراوە، بەو هۆیەوە پلەی سەدان پێشمەرگە و ئەفسەرانی ئیدارەی سۆران بەرز دەكرێتەوە.
لیوا بەهرام عەریف یاسین، فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:” پلە بەرزكردنەوە هەموو هێزەكانی پێشمەرگە دەگڕێتەوە، جا پێشمەرگە بێت، یان پلە دار، فەرماندەی هەڵگوردیش بێبەش نییە لەو پلە بەرزكردنەوەیە.
فەرماندەی فەرماندەیی هەڵگورد، گوتیشی:” هەندێك پێشمەرگە و ئەفسەر هەن زیاتر لە 8 ساڵە پلەكانیان بەرز نەكراوەتەوە، ئێستا لەگەڵ ئەو بڕیارەی دراوە پلەكانیان بەرز دەكرێتەوە”.