زاری كرمانجی- سۆران
سەیدەوان عومەر، بەرپرسی فەرمانگەی ڤێتێرنەری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئاژەڵەكان ساڵانە بەپێی گۆڕینی وەرزەكان تووشی پەتا جۆراو جۆرەكان دەبن، ئەمەش حاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام هەندێك نەخۆشی هەن كە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ مرۆڤ، لەوانەش پەتای خوێنبەربوون، كە ئاژەڵەكان تووشی دەبن و لەكاتی دەستلێدانی مرۆڤ بۆ ئەو ئاژەڵەی كە هەڵگری پەتاكەیە دەگوازرێتەوە.
ئاشكراشی كرد” هەرچەندە پەتای خوێنبەربوون بە هیچ شێوەیەك لە ئاژەڵ دەرناكەوێت، لەبەر ئەوەی یەكسەر ئاژەڵەكە دەكوژێت و مردار دەبێت، بەڵام لە ئێستادا هیچ خاڵەتێكی ئەم پەتایە تۆمارنەكراوە.