زاری کرمانجی – چۆمان :
وابڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ لەکۆی ١١ کم ، لە رێگای دووسایدی حاجی ئۆمەران چۆمان ، ٥ کم ، کارەکانی ئەو رێگایە بەکۆتابێت.
سوارا ئەکڕەم، قایمقامی قەزای چۆمان بە زاری کرمانجی راگەیاند” کارکردن لە رێگەی دووسایدی چۆمان حاجی ئۆمەران دەستی پێکردۆتەوە، بڕیارە تا مانگەکانی ١٠،١١ و بەر لەدەستپێکردنی سەرماو سۆڵە کارەکان تەواو بکرێن “.
قایمقامی قەزای چۆمان گووتیشی” وابڕیارە ٥ کم، لە کۆی ئەو ١١ کم تەواو بکرێت لەمساڵدا ، بە تێکەڵ رێژکردن و قیرکردنیشەوە، ئەمەش وادەکات جوڵەی هاتوو چۆی گەشتیاری و بازرگانی زیاتر بێت و مەترسییەکانی رووداوەکانی هاتووچۆش کەمتردەبنەوە.

