پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەمە بەهای دۆلار بەرامبەر بە کۆتایی هەفتەی داهاتوە گۆڕانی بەسەر داهاتووە، بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی ونزمی بەسەر بەهاکەیان داهاتووە.
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 145,700 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن بیست هەزار لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123,5دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،450 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.