پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی بۆڕسە نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو بەجێگیری ماوەتەوە، هاوکات هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 1976دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 478 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 438 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 418 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 358 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.