زاری كرمانجی – سۆران :
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 20 ئایاری 2023، لەلایەن لێژنەی دارایی پەرلەمان دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان بدرێت بۆ ئەوەی لەنێو پەرلەمان كێشەی بۆ دروست نەكرێت.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “هەرێمی كورستان رێككەوتنی سیاسی لەسەر هەیە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پلان و بەرنامەی بۆ داڕێژراوە باس لە وردەكارییەكان كراوە كە هەرێم چۆن داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەست دەكات، سەرۆكوەزیران ئەمەی پەسەند كردووە لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان، بۆیە هەر گۆڕانكارییەك بكرێت لە بودجە مەرج ئەوەیە رەزامەندیی هەردوو حكومەتی دەبێت لەسەر بێت.”