پشتیوان کەریم -سۆران:
لەدوای بە دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار سەرجەم مامەڵەکانی کڕین و فرۆشتن بەدینار ئەنجام بدرێت .
لەم بارەیەوە، فریاد لاس لە نوسینگەی سەهەند بۆ فرۆشتنی خانوو زەوی لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی کرین و فرۆشتنی خانووبەرە، بە دۆلار بۆ زاری کرمانجی دەڵێ:” بەگشتی لە نوسینگەکانی خانووبەرە بە دۆلارمامەڵەی کڕین وفرۆشتن دەکرێت، بەڵام گەر بەدینار بکرێت بەسوود دەبێت هەم بۆ کڕیاران و فرۆشیاران، تا ئێستا هیچ مامەڵەیەکیش بەدینار نەکراوە .
دەشڵێت:” بەهۆکاری ئەوەی کە خەڵک راهاتووە بە دۆلار ئەم مامەڵەیە بکات، گەر ناهیچ گرفتێک نییە، بەڵام گەر هاتوو مامەڵە بەدیناریش بکرێت جموجۆڵی کرین فرۆشتن زیاتر دەبێت وبازاری خانوو بەرە بەرەو بوژانەوە دەچێت.
هێمای بۆ ئەوەش کرد: بەرز بونەوە و نزمبوونەوەی زۆر کاریگەی کردۆتە سەر بازاڕی خانوو بەرە، خەڵک هەیە چاوەڕوانی دابەزینی بەهای دۆلار و جێگیر بونییەتی بۆ نزمترین ئاست زۆرێک لە هاووڵاتیانیش دۆلاری خۆی کردووە بە دینار تا ئەو کاتەی کە دۆلار دادەبەزێت، ئەوکات بیکات بە دۆلار و مامەڵی کڕین و فرۆشتنی پێوە بکات، بۆیە ئەم هۆکارەش وایکردووە سستیەکی زۆر بە بازاڕی کرین وفرۆشتنی خانووبەر دیار بێت بەرزی ونزمی دۆلار لە دوو مانگی رابروو بەڕێژەیەکی بەرچاوو بوونی هەبووە ئەمەش بۆتە هۆی وەستاندی تەواوی مامەڵەکان .”