بەبۆنەی 61 ساڵەی پێشمەرگایەتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی، بارەگای بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، خەبات و پێشمەرگەبوونی سەرۆك چرا و ڕووناكی ئێستە و ئایندەمانە.
ئەمڕۆ شەموو 20ـی ئایار، بە بۆنەی 61 ساڵەی پێشمەرگایەتی سەرۆك مەسعوود بارزانی بارەگای بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، 61 ساڵ پێشمەرگەبوون و تێكۆشان، 61 ساڵ كۆڵنەدان و خۆنەچەماندن.
لە پەیامەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ 61 ساڵە سەرۆك بارزانی خۆی بۆ كوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەكەی تەرخان كردووە.
باس لەوەش كراوە، خەبات و پێشمەرگەبوونی سەرۆك، چرا و ڕووناكی ئێستە و ئایندەمانە، 61 ساڵەی شانازی و پێشمەرگەبوونت پیرۆز ئەی سەرۆك.