کۆمپانیای (HKN)ی ئەمریکی کە لە کێڵگەی سەرسنگ کار دەکات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” لە رۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەتەوە، بەمەبەستی بەکارهێنانی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان”.
ئەوەش هاتووە” لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە رۆژانە (٢٢) هەزار بەرمیل نەوت لە ناو هەرێمی کوردستان فرۆشراوە”.
کۆمپانیاکە لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا پێشبینیش دەکات کە تا هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆڕییەوە دەستپێدەکاتەوە رۆژانە لە نێوان ٢٥ هەزار تاوەکو ٥٠ هەزار بەرمیل لە بازاڕی ناوخۆدا بفرۆشن.
کۆمپانیای HKN دەشڵێت” هەر لەو مانگەدا بڕی (٦٠٠) هەزار بەرمیل نەوت کۆگاکراو بەرهەمهێنانی نەوتیان بە مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆ دەستپێکردووەتەوە”.