مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
عادل عومەر، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند، بەشێکی زۆر لە ماتۆرسکیلەکانی قەزای مێرگەسۆر مۆڵەتی لێخورینی ماتۆریان نییە، ئێمەش یەکەمجار نوسراوێکیان پێ پردەکەینەوە کە بچن مۆڵەتی لێخورینی ماتۆڕ دەربهێنن، بەڵام بۆ جاری دووەم ئەگەر هاتوو هەمان ماتۆڕسکیل کەوتەوە دەستمان و مۆڵەتی دەرنەهێنابوو ئەوا دەدەینە دادگا و بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
عادل عومەر، ئاشكراشی كرد:” تائێستا ٢٠ ماتۆرسکیل دەستیان بەسەردا گیراوە کە هیچ کام لە شۆفێرەکان مۆڵەت و ساڵیانەیان نییە”.