تانیا سوفی ـ زاری کرمانجی:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میرا عەلی بەرهەمێكی نوێی بەناوی “جەمیلە” بڵاوكردەوە.
میرا عەلی لە كەناڵی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی “جەمیلە” بڵاوكردەوە، كە بەرهەمێكی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک، ئامادەکردن و موزیک هەڵکەوت زاهیر و شەماڵ مەحمود، بریار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
میرا عەلی، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و هاوكات گرنگییەكی زۆر بە گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان دەدات.