ماریە خاریج سەبری – زانكۆی سۆران فاكەلتی ئاداب بەشی مێژوو
چیللی دەوڵەتێکی کەناری کیشوەرییە و کەوتۆتە خۆرئاوای کیشوەری ئەمریکای لاتین ، ڕووبەری چیللی دەگاتە ٧٥٦ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە و پایتەختەکەی شاری سانتیاگۆیە ژمارەی دانیشتوانی کۆماری چیللی ١٥٣١١٠٠٠ کەس دەبێت، وڵاتی چیللی توانیویەتی گەشە بە داهات و سەرچاوەکانی بدات، بۆیە توانیویەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کانزاکان و گرینگیدان بە پیشەسازی و كشتوكاڵیپێشکەووتنی بەرچاو بەدەیست بهێنن، خاوەنی نزیکەی سێیەکی کۆی یەدەگی مسە لە هەموو جیهان
چیللی ئیسپانیا ساڵی ١٥٤٠ داگیریکرد تا ساڵی ١٨١٨ هەر وەک کۆلۆنییەکی ئیسپانی مایەوە، ئەویش لە کاتێکدا دامەزراندنی کۆماری چیللی ڕاگەیندرا و لە ساڵی ١٨٣٦ دوو شەڕی لەگەڵ هەردووک دراوسێکەی پیرۆ و پۆلیڤیا هەڵگیرساند و چەند ساڵێک درێژەی کێشا، چیللی بۆماوەی ٣٠٠ ساڵ کۆلۆنیالیەکی ئیسپانی بووە .
لە کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٧٠دا، ڕابەری سۆسیالیستی سالڤادۆر ئالێندە لە هەڵبژاردنێکی ئازادانە و ڕاستەوخۆدا گەیشتە سەرۆکایەتی کۆماری چیللی، بەڵام بە دڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان نەبوو، لەبەر ئەوەی کە ئەمریکای لاتین لەو سەردەمەدا بەرە و سۆسیالیستی و دژایەتی کردنی سەرمایەداری ئاراستەی وەرگرتبوو، تا ئەو ئەندازەیەی کە زۆربەی قەشەکان کارەکانیان لە کڵێساکانیان لە ناوەندی کاتۆلیکی جێدەهێشت بۆ بەژداری کرن لە شۆرش و خەبات کردن لە دژی گەندەڵیەکانی فەرمانڕەوا سەرمایەدارەکان، کە لەلای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە جێگای ڕەزامەندی بوون، ئەمەش لە ماوەی هەڵکشانی سۆسیالیستی جیهانی و شەڕی ساردا بوو.
ئالێندە چەند سیاسەتێکی پەیڕەکرد، کە بۆ لێدان بوو لە بەرژەوەندیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وڵاتی چیللی، چونکە ئەو سیاسەتەی بۆ پشتیوانی کردنی هەژاران بوو، بەروونیش پاڵپشتی کرنی ئالێندەی بۆ سۆسیالیستی پێوەدیار بوو
كەخۆماڵیکردنی کۆمپانیا بیانیەکان، بەتایبەت کۆمپانیاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە خاوەنی پشکەکانی مس بوون. ئەمریكاچاوی لە خێرو بێری ناوچەکە بوو.
دەوڵەمەندی ناوچەی چیللی بە ئالتون و مس و وزەی کارۆناوی و ئاسن و زیو و قورقوشم و مەنگەنیز وە هەوڵی خۆماڵیکردنی پیشەسازی ئاسن و مس لەلایەن سەرۆکی چیللی ئالێندە.
ناوچەیەکی دەوڵەمەند بوو بە بەرهەمە پیشەسازیەکانی وەکو پیشەسازی سوک و پاڵاوتنی نەوت و هێنانە دەرەوەی کانزاکان.
ئالێندە دژی سیستەمی سەرمایەداری کاری دەکرد و هەتتا قەشە و چینەکانی دەوڵەتییشی دژی سیستەمی سەرمایەداری هاندەدا، بەمەش چەندین خۆپیشاندان دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بەڕێوە چوون لەبەر ئەوە واشنتۆن بڕیاریدا لە دەسەڵات دووری بخاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پیاوی بژاردەی ئەمریکا ژەنەڕاڵ ئۆگستۆ پینۆچی، فەرماندەی گشتی سوپای چیللی بوو، کە لە ١١ی ئەیلولی ١٩٧٣ لە ڕێگەی کودەتایەکی سەربازیەوە دەساڵاتی گرتە دەست لە دوای گەمارۆدانی کۆشکی سەرۆکایەتی داوای لە ئالێندە کرە خۆی بەدەستەوە بدات یان هەڵبێت، بەڵام ئالێندە ڕازی نەبوو، بەڵکو سیمبوڵی سەرۆکایەتی پۆشی کە بۆ ماوەی دوو سەدە سەرۆکەکانی چیللی لە سەرۆکە دەوڵەتانی تر جیاکردەوە، لە ئەنجامدا ئالێندە لەناو کۆشکی سەرۆکایەتی کوژرا، چونکەڕازی نەبوو دەستبەرداری مافی شەرعی خۆی بێت لەسەر کورسی دەسەڵات لەبەر ئەوەی خەڵک هەڵیانبژارد بە سەرۆک کۆماری چیللی.
پینۆچی سەردەمە سەربازیەکەی بە کوشتنی سەرۆک دەست پێکرد و بۆ ماوەی ٢٧ ساڵ وەک فەرمانڕەوای چیللی بەردەوام بوو
لە ڕووی ڕۆشنبیری، لە سەرەتاوە پینۆچی دژایەتی نوسەرە گەورەکانی دەکرد، بۆ نمونە گابرێل گارسیا مارکیس، و رۆمان نوسی گەورەی چیللی ئێزابێل ئالێندە، بە کورتی ڕژێمی پینۆچی دوژمنی یەکەمی بژاردەی پیشەوەی ڕۆشنبیران و ئەدیبان بوو.
وە دەیان هەزار کەس لە چیللیەکان لە سەرتا سەری ئەو وڵاتە و ئەو پەنابەرە چیللیانەی کە لە ژێر زەبر زەنگی دەسەڵاتی پینۆچی ڕوویان کردە ئەوروپا و داوای مافی پەنابەریانکرد، وە ٣٠٠٠ کەس بەهۆی پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە چیللی لەسەر دەستی پینۆچی بوونە قوربانە ئەوە جگە بەوەی ٢٨٠٠٠ کەس رووبەروی ئەشکەنجەدان بوونەوە.
لە ڕووی سیاسی: دوای گرتنە دەستی پینۆچی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە، وە دەستووری هەڵپەسارد، حیزبە سیاسیە چەپەکانی لە بەشداری سیاسی بێبەری کرد، ڕێگەی نەدا هیچ کار و چالاکیەکی سیاسی بکرێت، تیرۆری سیاسی پیادەکرد و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند.
لە ڕووی ئابوری: ئەو ڕژێمە لە چیللی خزمەتێکی زۆری بە بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکرد، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بەرژەوەندی چینی دەسەڵأتدار و دەوڵەمەندی خستۆتە پێش بەرژەوەندیەکانی گەلی چیللی، ئەوەش لە ڕێگەی چێبەچێکردنی ئەو سیاسەتە ئابوریانە خەڵکی هەژار و کەم دەرامەتی زیاتر تووشی ئازار و مەینەتی کرد. لە بەرامبەریشدا خزمەتی بە بەرژەوەندیەکانی چینی دەست ڕۆیشتوو و دەکرد.
وڵاتانی ئەوروپا هەموو وڵاتانی ئەوروپی دژایەتی خۆیان بۆ ئەم حکومەتە نوێیە ڕاگەیاند لەسەرووی هەموویانەوە ئەڵمانیا، چونکە وڵاتانی ئەوروپا ئەو کات سیستەمێکی دیموکراسیان پەیڕەو دەکرد پینۆچیش حکومێکی دیموکراسی لە چیللی پەک خستبوو.
روسیا لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە ئەوەی ڕاگەیاند کە دەستوەردان لەناوخۆی ئەمریکا ناکات بەڵام بە نهێنی چەک و تەقەمەنی دژی دەسەڵاتی پینۆچی ناردووە چونکە لاینگری ئەمریکا بووە وە پاڵپشتی شۆڕشی کۆندۆی دەکرد دژی دەسەڵاتی پینۆچی.