جەبار عەبدولڵا مهاجیر
دەسپێشخەریەكانی بارزانی بۆ كۆدەنگی نشتیمانی جێگای خۆشحاڵی بوو بۆ تەواوی گەلی كورد بەتەواوی حزب و لاینە سیاسیەكان، پێویستە ئێمەی كورد هەموو كات خۆشحاڵ و دڵ فراوان بین كە خاوەنی سەرۆك بارزانین، ئەو سەركردەیە لەمێژووی هەبوونیەوە تاكو ئیستا قەت صڵی نەكردووە لە هەستی نەتەوایەتی و نشتیمانی هاو سۆزبووە لەگەڵ گەلەكەی لەخۆشی ناخۆشیەكان، هەبوونی سەرۆك بارزانی وەك قەڵایەكە كەبەهیچ هێزێك توشی ڕوخان نەبێت، گەلێكی ماف خوراوی لەژێر چەپۆكی دوژمنان ڕزگاركرد و نشتیمانێكی ئاواكرد بۆ گەلەكەی كەهیچ كات نابێت ئەوە لەیادی بكەین، پێویستە نەوەكانی داهاتوو وشیاربكەینەوە لەخەباتی چەند ساڵەی ئەو سەركردە قارەمانە كەهەموو تەمەنی خۆی فیدای گەل و نشتیمانەكەی كرد، دوای ڕزگاركردنی نەتەوەیەك لەدەستی دوژمنە خوێن مژەكان نەوەستا تاكو جیهانی ئاگاداركردەوە كەكورد ئیتر ئەو گەلەنییە دەسدرێژی بكرێتە سەری و ئازاری پێ بگەینرێت.
سەرەڕای ماندویەتی هیلاكی چەند ساڵەی خەباتی ئیستاش بۆتە فریادڕەس بۆ تەواوی گەلی عێراق و بەتەواوی پێكەهاتەو مەزهەبە جیاوازەكان، ئەوەی گرنگە كەباسی لێوە بكەین دۆخی ناوەخۆی كوردستانە هەر كاتێك ئاڵۆزیێك دروست دەبێت تەواوی حزبەكان بەبەردەم تیڤی و كەناڵەكانیان چارەسەری دەخەنە ئەستۆی سەرۆك بارزانی، ئەمە لەكاتێك دەتوانین بڵێین ئەمانە دڵسۆزی بارزانین كەهەموو كات بەتەنگ بانگەوازەكانی بێن و پاڵپشتی بن لەچارەسەریەكان، نەك بڕیارە قۆڕسەكان بخەنە ئەستۆی و لەكاتی چارەسەركردنیان خۆیان بەهاوبەش بزانن و ڕۆڵی ئەو سەركردەیە كەمبكەنەوە.
سەرۆك بارزانی هیچ كات بۆ بەرژەوەندی حزبەكەی هەوڵ و تێكۆشانی نەكردووە بەڵكو بۆ هەر بانگەوازێك یەكەم بانگێشتی بۆ حزبەكەی بووە ئینجا ناوی حزبەكانی تری هێناوە، ئیتر لەمەو دوا پێویستە گەلی كورد بەگشتی و حزبە سیاسیەكان بەتایبەتی پاڵپشتی بڕیارەكانی بارزانی بن، ئەو كات دەتوانین پێگەی خۆمان بەهێز بكەین و بەیەكگرتووی بەرامبەر دوژمنان سەربكەوین چیتر نەكەوینە تەڵەی داگیركەران و مێژووی كیمیاباران و زیندەبەچاڵكردن دووبارە.