سەدیق ڕەفیق سەدیق
ئەسما سلێمان
قوتابیانی زانکۆی سۆران فاکهڵتی پەروەردە ز.کۆمەڵاتییەکان قۆناغی دووەم
بەسەرپەرشتی: د.ابوبەکر دێوانە بالەکی
بارودۆخی ناوخۆی خەڵافەتی عەباسی لەسەردەمی هارونە رەشید بە قۆناغێکی گرنگ دادەنرێت چەندین رووداوی گرنگ لە ناوخۆدا روویدا بەلام لەو سەردەمی ئەم خەلیفە دا توانی دۆخی ناوخۆ سەقامگیر بکا هەر کەسێکیش دژی ئەو با لەناوی دەبرد پێش ئەوەی لەناویان ببە سیاسەتی گفتوگۆ دەکەن بەڵام ئەگەر گفتوگۆ چارسەر نەبوو ئەوە بەشەر دەکرد توانیشی بەسەر هەموو ئەو رووداوەنە دا زال بێ ئێستا باسی هەندێک لە سیاسەتی بەرامبەر هەندێك لایەن گرتەبەر وەکو :
١.پەیوەندی لەگەڵ عەلەوییەکان
خەلیفە هارونە رەشید لەسەرەتای دەسەلاتیدا لەگەل عەلەوییەکان نەرم و نیان بوو خزمەت گوزاری و شوێنی مانەوە بۆیان دابین کرد بەلام عەلەوییەکان دانیان بە دەسەلاتی خەلافەتی عەباسی نەنا بۆیە عەلاوییەکان خۆیان بە شایستەتر دەزانی یە یەکێکیان بەناوی ئیدریس کوری عبدالله کوری حسن چوو هەرێمی تەنجە لە مەغریبی ئێستا دەوڵەتی ئەداریسە دایمەزراند وە یەحیای کوری عبدالله کوری حەسن چوو بۆ هەرێمی دەیلمە لە رۆژهەلاتی خەلافەتی عەباسی لەوەێ شان و شکۆی زیاد بوو دوای ئەوە دەوڵەتی دامەزراند جەنگی لە دژی دەولەتی عەباسی راگەیاند بۆیە هارونە رەشید سووپای کۆکردەوە ناردە هەردووکیان توانی هەردووکیان لە ناوببات بەلام نەیتوانی کۆتایی بە دەوڵەتی ئەداریسە نەروخا .
٢.بزوتنەوەی خەواریجەکان
سەبارەت بەخەواریجەکان ئەوان بەردەوام دژی دەسەلاتی خەلافەتی عەباسی چالاک بوون لە هەرێمی جەزیرە دوای هارونە رەشید گرنگی بە خەواریجەکان داوە سووپایەکی بە سەرکردایەتی یەزیدی کوری مەزیدی شەیبانی نارد سەر خەواریجەکان لە حدیپە الفرات پێکدادان روویدا و هەموو خەواریجەکانی لەوەێ لەناو برد .
٣.باکووری ئەفریقا
لە باکووری ئەفریقا ناسەقامگیری لە ناوچەکە دا هەبوو بەهۆی دەرچوونی خەواریجەکان و سەرکردە سەربازییە بەربەرییەکان خۆیان سەپاندبوو بەسەر ناوچەکەدا هارونە رەشید سوپایەک بەسەرکردەی هەرسەمەی کوری ئەعیونوی نارد بۆ سەرکەوت کردنی راپەرین و یاخیبووەکان توانی بەسەر ئەوان لەناو ببات دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە بەلام زۆری نەکێشا دووبارە ناوچەکە ئاژاوەی سەری هەلدایەوە بۆیە هارونە رەشید ئیبراهیمی کوری ئەغلەبی کردە والی ئەفریقا ئەو توانی دۆخەکە زال بێ ئاسایشی ناوچەکە قایمتر کرد و دووبارە دەسەلاتی مەرکەزی لەو ناوچەیە دا بچەسپێنێتەوە و رێگە خۆشکەربوو لە دامەزراندنی دەولەتی ئەغالیبە .
٤.رۆژهەلات
لەئەنجامی هەلسەوکەوتی خراپی والییەکان بەتایبەت رافیعی کوری لەیسی کوری سەیار بەهۆی چەند پالەنەرێکی شخسیەوە لە خەلافەتی عەباسی دەرچوو ئەوە کێشە بۆ ماوەیەکی درێژەی کێشا بۆیە هارونە رەشید خۆی چوو بۆ رۆژهەلات بەلام مەرگ رێگەی پێ گرت .
٥.بنەمالەی بەرەمەکی
بنەمالەی بەرەمەکی بنەمالەیەکی فارسی رەسەن بوون هەر لەسەرەتای دامەزراندنی خەڵافەتی عەباسی دەرکەوتن لەسەردەمی خەلیفە ئەبوالعباس و ئەبوجەعفەر مەنسور دا کەسێک بەناوی خالیدی کوری بەرمەك چەند پۆستی جیا جیا لە دیوانی وەزاری وەرگرتووە دوای ئەوە یەحیا کوری خالید بە هەولی ئەو توانی پۆستی خەلیفە بۆ هارونە رەشید مسۆگەر کرد لەسەردەمی ئەم خەلیفەدا بنەمالەی بەرمەکی دەسەلاتیان زۆر بوو هەموو کار و بارەکان بەدەست ئەم بنەمالەییە پەیوەندی یەحیا و خەلیفە هارونە رەشید زۆر بەهێزی برای شیری یەک بوون تەنانەت لە خێزانی دا تێکەلی یەک بوون بەلام ئەو دۆخە زۆر درێژەی نەکێشا کار گەیشتە ئەوەی هارونە رەشید ئەو بنەمالەیە لەناو ببات و کۆتایی بەو بنەمالەییە بهێنیت .
هۆکارەکانی لەناوبردنی ئەم بنەمالەیە
١.دەستیان بەسەر تەواوی دەسەلاتی سیاسی و ئابووری بەدەست بنەمالەی بەرمەکی بوو وای لی هاتبوو خەلیفە هیچ شتێک بەدەست نەبوو .
٢.بنەمالەی بەرەمەکی کەسە نزیکەکانی خۆی لە پۆستە گرنگەکانی دانا .
٣.پۆستی والییە نزیکەکان بۆ کەسانی نزیکی خۆی دانا .
٤.دەولەتی عەباسی بۆ دوو کوری یەحیا لە نێوان ئەو دوو کوردەدا دابەش کرابوو .
٥.ناکۆکی خەلیفە و بنەمالەی بەرمەکی گەیشتە لوتکە .