زاری كرمانجی-سمیلان
لە گوندی ماوان سەربە ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان، گۆڕێكی سەردەمی كۆتایی ئیمپراتۆری ئەشكانییەكان دۆزرایەوەو تیمەكانی شوێنەواری جیهان و سۆران، دەستیان كردووە بەكاری كنەو پشكنین.
لای خۆیەوە عەبدولوەهاب سلێمان بەڕێوەبەری شوێنەوای سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” ئەوە بۆ یەكەم جارە گۆڕێكی لەو شێوەیە بدۆزرێتەوە كە بریتیە لە گۆڕێكی گلێنەی كە لەسەر شێوەی بەلەم دروستكراوە، رەمزی خاچبێك هەیە لە سەر گۆڕەكەدا، پێدەچێت مێژووەكەی بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەرتای هاتنی ئاینی مەسیحیەت، بۆ كۆتاییەكانی سەردەمی ئەشكانی 1800 ساڵ بەر لە ئێستادا، ئەمەش بە شوێنەوارێكى گرنگ دادەنرێت”.
ئاماژەی بەوەشد: ” بۆ زیاتر كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەم گۆڕە شوێنەوارییە، تیمەكانی شوێنەواری خۆمان و شوێنەوار ناسانی زانكۆی بارسێلۆنا، دەستیان كردووە بە كاری كنین و پشكنین لە شوێنەكەدا.