موڕشید برادۆستی – سۆران:
بەرپرسێكی كارەبا لە ئیدارەی سۆران، رایدەگەینێت، زێدەڕۆی بەشێوەیەكی بەرچاو بۆ سەر تۆڕەكانی كارەبا كەمبۆتەوە، ئەمەش بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەك و چاودێری كردنی تیمەكان بووە .
وەفا سەعیدخان، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” پێوەری زیرەك لە بەشێك لە قەزا و ناحییەكانی سنوورەكەمان بەستراوە و هێشتا تەواو نەكراوە، ئەو پڕۆسەیە كاریگەری زۆری لەسەر نەهێشتن و كەمكردنەوەی زێدەڕۆی هەبووە.
زیاتر گووتی:” تیمەكانمان بەردەوامن لە چاودێری كردن و نەهێشتنی زێدەڕۆی، بە شێوەیەكی گشتی، 80%ی كارەبای زێدەڕۆی لادراون و لێپێچینەوەش لەسەر ئەو كەسانە كراوە كە هەڵساون بە زێدەڕۆی و سزا دراون.