زاری كرمانجی-رواندز:
لە ساڵیادی راپەڕینی پڕشكۆی ساڵی 1987ی خەڵكی رواندز، كاتژمێر (4:30) خولەكی ئێوارەی رۆژی هەینی 19-5-2023 لەسەر خەرەندی رواندز، لە ژێر چاودێری قایمقامی قەزاكە، بەشی رۆشنبیری و هونەری رواندز، هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند چالاكییەك”.
چالاكییەكان بریتین لە كردنەوەی پیشانگایەكی تایبەتی فۆتۆگرافەر (سەعید عەلی) تایبەت بە سروشتی ئەمساڵ. هەروەها كردنەوەی پیشانگای كاری دەستی بۆ دوو خانمی شاری رواندز.