زاری كرمانجی – سۆران
ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-5-2023 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران، لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ناوەخۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هۆبەكەی كۆمەڵەكان، ١٣مین كۆنفرانسی سەرنتەری رۆشنبیری سۆرران بەڕێوەچوو”.
لە كۆنفڕانسەكەدا بە ئامادەبوونی زۆربەی ئەندامانی سەنتەر دوای پێشكەش كردنی راپۆرت و خستنەڕووی كارو چالاكییەكانیان، دەستەی پێشوتری سەنتەری رۆشنبیری سۆران هەڵوەشایەوە، حەوت كەس بۆ بوونیان بە ستافی نوێی سەنتەر خۆیان پالێوراو كرد، دوای دەنگدانی ئەندامانی سەنتەر پێچ كەس دەنگی پێویستیان بەدەست هێناو بوون بە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی سەنتەر.
ئەوانیش بریتیبوون لە: (رێژیار محەمەد ڕەشید، كوردستان یاسین، سەبری قارەمان، كازم مەجید سەیفەدین، مادح ئیسماعیل) لە كۆتایشدا لە نێوان خۆیاندا بە كۆی دەنگ (رێژیار محەمەد) وەك سەرۆكی سەنتەری ڕۆشنبیری سۆران دەستنیشان كرا.