پشتیوان کەریم- زاری کرامانجی:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە بەرنامەی وەزارەتی کارەبادا هەیە دوای بوون بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، سەرجەم فەرمانگەکانی کارەبا لەو قەزایانەی دەکەونە سەر ئیدارەی سۆران ( مێرگەسۆر، ڕواندز، چۆمان، سیدەکان ) دەکرێن بە بەڕێوەبەرایەتی و دەکەونە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران.
هاوکات ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم ئیدلبی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران دەشڵێت:” تەواوی پۆستەکانی کارەبا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان دەگۆڕێن، چونکە هەیکەلی ئیداری دەگۆڕێت و پۆستەکانیش گۆڕانکاری بەسەر دادێت، لە تەواوی قەزا و ناحیەکان دەبێت خەڵکی پسپۆڕ و شارەزا لە پۆستەکان دابن، بۆیە لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە تەواوی پۆستەکاندا دەکرێت.