مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی ئامارەکان کەمترین ڕێژەی هاوسەرگیرییان تۆمار کرد، وڵاتی ئێران بیری لە ڕێگا چارەیەکی تر کردووەتەوە و لە 15 پارێزگا بە مەبەستی ئاسانکردنی پێکەوەنانی ژیانی هاوسەری، ناوەندی دۆزینەوەی هاوسەری کردووەتەوە .
مەهدی موتەقیفەر بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران، بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی گووت : “بە مەبەستی ئاسانکردنی پێکهێنانی خێزان لە ٣٣ شوێنی ١٥ پارێزگادا “ناوەندی دۆزینەوەی هاوسەر”یان کردووەتەوە.”
مزگەوت و ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، بوونەتە ناوەندی دۆزینەوەی هاوسەر و بێ بەرامبەر خزمەت پێشکەش بەو گەنجانە دەکەن کە خوازیارن ژیانی هاوسەری پێکەوە بنێن هەر وەکوو موتەقیفەری ئاماژەی بۆ دەکات .
ژمارەی دانیشتووانی ئێران ٨٥ ملیۆن و ٥٦ هەزار کەسە، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەسەڵاتدارانی ئێران هۆشداری لە دابەزینی گەشەی دانیشتووان و بە تەمەن بوونی کۆمەڵگە دەدەن و پێیان وایە گەر هاوسەرگیری و پێکەوەژیانی هاوسەری کەمتر بێتەوە و وەچەی نوێ نەنرێتەوە، ئێران ڕووبەڕووی کارەساتی مرۆیی دەبێتەوە .