د. کامەران ڕەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراک
زۆرجار منداڵان بەرگرییان لاوازە، ئەمەش بە هۆی نەخواردنی خۆراکە تەندروستەکان و کەم ڤیتامینەکانە
د. کامەران ڕەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراک، لەبارەی نەبوونی بەرگری منداڵانەوە دەڵێت” زۆر لە دایکان و باوکان بەردەوام دەڵێن بەرگری (مەناعە )ی منداڵەکەم کەمە یان هەر نییە و زوو زوو نەخۆش دەکەوێت و درەنگ چاک دەبێتەوە، بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری منداڵان و پاراستنی لە نەخۆشی ئەم بابەتە گرنگترین ڕێنمایی پزیشکی و باشترین جۆرەکانی خۆراک دەخاتە ڕوو.
*باشترین جۆرەکانی خۆراک، سیستەمی خۆراکی تەندروست پێویستە هەموو پێکهاتە گرنگەکانی تێدا بێت لە پرۆتین، کاربۆهیدرات، چەوری بەسوود، ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ماددە دژە ئۆکسانەکان، بەڵام هەندێک جۆریان ڕۆڵێکی گرنگتریان هەیە کە ئەمانەن :
-ئۆمێگا سێ: ماسی سەلەمۆن، سەردین، چەرەس، گوێز، دەنکی کەتان و زەیتی زەیتوون.
-زینک: گۆشت، جگەر، هێلکە و دانەوێڵە تەواوەکان.
-ماددەی بایۆڤلاڤینۆید: هەنار، پیازی سوور، شووتی، شاتوو، میوە مزرەمەنییەکان و بیبەر.
-ڤیتامین A: جگەر، میوە، سەوزەی ڕەنگ پرتەقاڵی و زەرد وەک گێزەر، پرتەقاڵ، کاڵەک، هەرمێ، هەڵووژەی زەرد، گویژ، هەنجیر و شلێک.
-ڤیتامین B2: جگەر و سەوزە گەڵا تۆخەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
-ڤیتامین B 6 : گۆشت، زەردێنەی هێلکە، مۆز، پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
-ڤیتامین C: میوە مزرەمەنییەکان، شلێک، کاڵەک و بیبەری سەوز.
-ڤیتامین E : زەیتی زەیتوون، گوڵەبەڕۆژە، چەرەس، سەوزە گەڵا تۆخەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
-ڤیتامین D : شیر، ماسی سەلەمۆن، تونەی سوور، زەردێنەی هێلکە، پەنیر، جگەری مانگا و مەڕ بەڵام چوونە بەر هەتاو گرنگترین سەرچاوەیە، ڕۆژانە یەک کاتژمێر لە نێوان 10ی بەیانی بۆ 4 عەسر