زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر دادەنێت.
ئەمڕۆ لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کارەبا بەردی بناغەی (پڕۆژەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر) لە گوندی منارە، لە باشووری وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی کارەبای پارێزگای هەولێر دادەندرێت.
ئەو پڕۆژەیە بە تێچوونی 100 ملیۆن دۆلار لەسەر رووبەری 590 دۆنم و لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە ژینگە دۆستە و پێویستی بە دابینکردنی سوتەمەنی نییە و دەبەسترێتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە.