زاری كرمانجی- سۆران:
ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هەمووارکردنەوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەرۆکان گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ چینی هەژاران بە تایبەت کە ژمارەیان نزیکە لە 400 هەزار خێزان.
زێدان برادۆستی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، بیرۆکەی پێشکەشکردنی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان، ئەم بیرۆکەیە لەلایەن فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2019 بە یاسای ژمارە 3 لە هەرێمی کوردستان دەرکرا، بەڵام دوای هاتنی پەتای کۆرۆنا بابەتەکە دواخرا، ساڵی 2021 جارێکی دیکە یاساکە هەمووارکراوە .
هەروەها رایگەیاند، وەک لیژنەی شارەوانی ئێمە پارساڵ سەردانی سەرجەم قەزا و شارەکانی هەرێمی کوردستانمان کرد، لەگەڵ هەموو بەرێوەبەرکانی شارەوانی کۆبوینەوە، سەرجەم خاڵەکانی ئەم یاسایەمان تۆمارکرد، لەدەرئەنجامدا گەیشتینە سێ خاڵ سەرەکی لە بەرژەوەندی خەڵک.
خاڵی یەکەم، کەسی زێدەڕۆکار دەتوانێت لە ماوەی ساڵیکدا لە دەرچووی ئەم یاسایە داواکاری پێشکەش یەکە کارگێرییەکان بکات لە سنوری جوگرافی خۆیدا.
خاڵی دووەم، کەسی زێدەڕۆکارە لەبەر ئەوەی خۆی دێت پارە بە حکومەت دەدات بەو رێژەی کە لە یاساکە دیاریکراوە بە سوودمەند نەبوو هەژمار دەکرێت، ئەمەش خاڵێکی گرنگ بوو، چونکە گرفت بوو لەبەردەم هاووڵاتیاندا.
خاڵی سێهەم، لە ماددەی سێ و چوار یاساکەی لە ساڵی 2021 رێژەی نرخەکان دیاریکرابوو، کە نرخەکان ئەگەر شارەوانی جیاکراوە واتە نەخشە و پلانی هەبێت لەو شوێنەدا بە رێژەی %25 نرخی راستەقینەی زەوی دادەنرێت، “ئەمڕۆ پێشنیارمان کرد وەک لیژنەی شارەوانی بکرێتە رێژەی %15، ئەو زەویانەشی کە جیاکردنەوەیان بۆ نەکرابوو نرخ لە %3 زیاتر نەبێت بۆ هەموو هەرێمی کوردستان ئەمەش خالێکی ئێجگار گرنگە”.
زێدان برادۆستی، گوتیشی: “هیوادارین %90ــی هاووڵاتییان پێشوازی لەم یاسایە بکەن بۆ ئەوەی بارگرانیان لەسەر نەکرێت و خانوەکانیان بۆ تاپۆ بکرێن”