پشتیوان كەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەمە، بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنی، بەرداوام روو لەبەرزی و نزمی دەكات و جێگیر نییە و بەشێك لەدراوەكانی دیكەش گۆڕانكاریان بەسەرداهاتووە.
كۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 144,900 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،300دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.