كرێكار قادر روستایی
خواردنی ڕوبە هەنار، وەک شەربەت ئامادە بکرێت، سێ ژەم نیو کات ژمێر پێش نان خواردن بخورێت، سێ کەوچکی خواردن ڕوبەی هەنار بکرێتە ناو یەک پەرداخ ئاوی شلەتێن، خواردنی ڕوبەی هەنار حەزو ئارەزوی جگەرەکێشان کەم دەکاتەوە نایهێڵێت، واباشە تا سێ مانگ لەسەر یەک بیخواتەوە بەتایبەت لەدوای وازهێنان لەجگەرەکێشان.
حەوتەم: متمانەبەخۆبون
هاندەرێکی باشە بۆ لایەنی دەرونی، کاتێک مرۆڤ باوەڕی بەخۆی هەبێت و بیر بکاتەوە لەبەر خۆیەوە بڵێ؛ جگەرە هیچ سودێکی نیە جگە لەزیان گەیاندن بەجەستە و دەرونم، بۆیە نایکێشم و وازی لێدەهێنم.
هەشتەم: بیركردنەو لە زیانی ئابوری
مرۆڤ دەبێت بیر لەوە بکاتەوە بڵێ، ئەو پارەیەی دێتە دەستم چۆن پەیدام کردوە کەچی لەجگەرەکێشان خەرجی دەکات، دواتر جگەرەش هیچ سودی نییە، جگە لەزیانێکی جەستەیی و دەرونی و ئابوریش.
خواردن و ئامادەکردنی عەرەق سوس بەئاوتک بخورێتەوە، ڕۆژانە سێ ژەم یان زەردە چەوە بەکپسول بخورێت سێ ژەم نیو کاتژمێر پێش نان خواردن یان خواردنی چای سەوز سێ پەرداخ نیو کاتژمێر دوای نان خواردن، ئارەزوی جگەرەکێشان کەم دەکاتەوە، خواردنی کەپسولی سیر، مێخەک جەستە لە ژەهراویبون دەپارێزێت.
نۆیەم: دەرزی ئاژنین
بەکارهێنانی دەرزی ئاژنین، ڕێگایەکی کاریگەر و سەلامەتە بۆ یارمەتیدان و وازهێنان لە جگەرەکێشان، بەڵام دەبێت کەسانی پسپۆڕ لەبواری دەرزی ئاژنین ئەنجامی بدەن.
دەیەم: سركەی سێو
خواردنی سرکەی سێوی سەوز یەک بۆ دو کەوچکی خواردن بکرێتە ناو پەرداخێک ئاو و دوای نان خواردن بیخواتەوە، بەسود و کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزوی جگەرە کێشان.