زاری كرمانجی- سۆران:
وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كەوتە بواری جێبەجێ كردن كە بڕەكەی 100 مێگاواتە، پڕۆژەكەش بە گوژمەی 235 ملیار دینار لە ماوەی 600 ڕۆژدا تەواو دەبێت.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بە كۆتا هاتنی پڕۆژەكە 100 مێگاوات كارەبا لە كارەبای كوردستان زیاد دەبێت و كێشەی كەمی ڤۆلتیە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر دەبێت، ئەمەش دوای هەوڵ و ماندووبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دێت.