زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی فەرمانی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی ئیدارەی سۆران دەرچووەو دوو ئەندازیار وەك بەڕێوەبەری ئەو دوو پۆستە دیاریكراون.
سەرچاوەیەك بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەندازیار ناسر ساڵح، وەك بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئیدارەی سۆران دیاریكراوە، هەروەها ئەندازیار زاهیدە حوسێن، وەك بەڕێوەبەری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی ئیدارەی سۆران دەست نیشان كراوەو لە داهاتوودا دەست بەكاردەبن.