زاری كرمانجی- سۆران:
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوه، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی رەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی 200 ملیۆن دینار وەک بودجەیەکی فریاگوزاری، بە مەبەستی پێش‌گرتن و رووبەڕووبوونەوە لە زیادبوونی حاڵەتەکانی هەوکردنی پەردەی مێشک و دابیبنکردنی دەرمانی پێویستی پزیشکی بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، كه بڕی پاره‌كه لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجه خه‌رج ده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ناوەندی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق، پارێزگای هەڵەبجەیه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، زۆربەی تووشبووان منداڵانی سەرووی شەش ساڵن و هیچ حاڵەتێکی مردن به نەخۆشییەکه تۆمار نەکراوه و تا دێت رێژه‌كه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رزده‌بێته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئاستەنگەکانی وەک کەمیی کارمەندانی تەندروستی و دەرمان لە هەردوو نەخۆشخانەکە هەن.